بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

توركیا پەكەكەی كردووە بە بیانوو بۆ هێرشكردنە سەر خاكی هەرێمی كوردستان

13 حوزەیران 2018

سەرحەد ڤارتۆ، وتەبێژی كۆمیتەی پەیوەندیـیەكانی دەرەوەی كۆما جڤاكێن كوردستان «كەجەكە» ئاشكرای دەكات توركیا پەكەكەی كردووە بە بیانوو بۆ هێرشكردنە سەر خاكی هەرێمی كوردستان و دەشڵێت، «ئاگادارین توركیا بە نیازە داعش و بەرەی نووسرە بێنێتە هەرێم و شەڕی ئێمەی پێ بكات.»

سەرحەد ڤارتۆ، لە چاوپێكەوتنێكی «ئاژانس»دا ڕایدەگەیەنێت، هاتنی سوپای توركیا بۆ گوندی بەرمیزە لە هەفتەی ڕابردوودا «شەرمەزارییە» و دەشڵێت، «هەندێ لە كادرانی پارتی هاوكاریی هاتنی ئەو هێزەیان كردووە.» باس لەوەش دەكات ڕۆژانە چالاكی و شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەیان لە دژی سوپای توركیا هەیە.

سەرحەد ڤارتۆ لە درێژەی چاوپێكەوتنەكەیدا جەختیشكردوەتوە، توركیا ئەو چەكدارانە لە شوێنی تر بەكاری هێناون دژی لایەنی كوردی، لە دژی ئێمەش بەكاریان دەهێنن، هەوڵی توركیا لەو پرسەدا هەیە، ئێمە هەندێك زانیاری وامان هەیە كە دەوڵەتی توركیا چەتەكانی داعش و نووسرە بهێنێتە باشوور و لە دژی ئێمە بەكاریان بهێنێت.

 

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥