بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

قادر ڕه‌زگه‌یی: حكومه‌ت پێدانی‌ موچه‌ به‌هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ بڕیارێكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستانی‌ پێشێلكردووه‌

13 حوزەیران 2018
لیژنه‌ی‌ كاروباری‌ پێشمه‌رگه‌ ته‌ئكیدده‌كاته‌وه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌پێدانی‌ موچه‌ به‌هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ بڕیارێكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستانی‌ پێشێلكردووه‌ و راشیده‌گه‌یه‌نێت"چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌موچه‌ی‌ مانگی‌ چواره‌وه‌ جێبه‌جێبكرێت".

 

 

قادر ڕه‌زگه‌یی ئه‌ندامی لیژنه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان رایگه‌یاندوە: له‌بڕیاری ژماره‌ 19ی په‌رله‌ماندا بڕگه‌یه‌كی‌ تێدا جێگیركراوه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌موچه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌  كه‌ پێویسته‌ له‌ریزبه‌ندی وه‌زاره‌ته‌كان یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت بێت، به‌لاَم  حكومه‌ت ئه‌و  بڕگه‌یه‌ی پێشێلكردووه‌ و كاری‌ پێنه‌كردوه‌.

وتیشی: پێشتر چه‌ندجارێك ئه‌و به‌لێنه‌دراوه‌ كه‌ موچه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ بكرێته‌ یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت به‌تایبه‌ت دوای‌ كۆتاییهاتنی‌ شه‌ڕی‌ داعش، به‌ڵام كاری‌ پێنه‌كراوه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چاوه‌ڕوانده‌كرێت بۆ ئه‌م مانگه‌ له‌موچه‌ی‌ مانگی‌ چواره‌وه‌ ئه‌و به‌ڵێنه‌ جێبه‌جێبكرێت.

ئاشكراشیكرد، به‌دواداچوونمان كردووه‌ و حكومه‌ت به‌لێنیداوه‌ كه‌ بۆ له‌مه‌ودوا موچه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ و ناوخۆ 30رۆژجارێك بدرێت و چیتر موچه‌ی‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان دوانه‌كه‌وێت.

رونیشیكرده‌وه‌،"له‌ئێستادا داهاتی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم زیادیكردوه‌ و هیچ به‌هانه‌یه‌ك بۆ دواخستنی‌ موچه‌ی‌  هێزه‌ ئه‌منیه‌كان نه‌ماوه‌، به‌تایبه‌ت ئێستا مانگانه‌ 317ملیار دینار له‌به‌غداوه‌ ره‌وانه‌ده‌كرێت و  25 ملیۆن دۆلاری‌ هاوپه‌یمانانیش دێت سه‌رباری زیادكردنی‌ داهاتی‌ ناوخۆ كه‌ له‌ 150ملیار دیناری‌ مانگانه‌ نزیك ده‌بێته‌وه‌".

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥