بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

ڤیدیۆ.. كردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌پڵ له‌ شیكاگۆ

23 تشرینی دووەم 2017

كۆمپانیای ته‌كنه‌لۆژی ئه‌لیكترۆنی ئه‌پڵ، ئه‌مساڵ له‌ شاری شیكاگۆی سه‌ر به‌ ویلایه‌تی ئیللینیۆی ئه‌مریكا ناوه‌ندێكی سه‌ره‌كی نمایشكردن و ساغكردنه‌وه‌ی بۆ به‌رهه‌مه‌كان و خزمه‌تگوزارییه‌كانی كردووه‌ته‌وه‌. كه‌ به‌رده‌وام ژماره‌یه‌ك كارمه‌ند كاری تێدا ده‌كه‌ن هه‌ربۆیه‌ قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆر به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت.

میدیاكانی ئه‌مریكا باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، ئه‌م پرۆژه‌یه‌ی ئه‌پڵ به‌ یه‌كێك له‌ پرۆژه‌ ناوازه‌كانی ئابووری ساڵی 2017ی ویلایه‌تی ئیللینیۆ داده‌نرێت.هه‌روه‌ها ناوازه‌یی ئه‌و ناوه‌نده‌ بووه‌ته‌ جێی بایه‌خی ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی سه‌ردانی ئه‌و شاره‌ ده‌كه‌ن. به‌وپێیه‌ی نوێترین ته‌كنه‌لۆجیای بواری ئامێره‌ زیره‌كه‌كانی ئه‌پڵ به‌ به‌كارهێنه‌ران و هه‌وادارانی ده‌ناسێنرێت.

جێی باسه‌، ناوه‌ندی سه‌ره‌كی ئه‌پڵ له‌ شیكاگۆ له‌سه‌ر رووبه‌ری هه‌زار مه‌تر چوارگۆشه‌و به‌ باشترین هونه‌ری ته‌لارسازی دروستكراوه‌. ته‌لاری پرۆژه‌كه‌ش رووپۆشكراوه‌ به‌ شووشه‌و له‌سه‌ر كه‌ناری رووباری شیكاگۆ بونیادنراوه‌.

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥