کۆمپانیای LG تەلەفزیۆنێکی نوێی شاشە ٨٨ ئینجی OLED ی (٨K) بەرھەمدەھێنێت کە یەکەمجارە لە جیھاندا تەلەفزیۆنی لەو شێوەیە بەرھەمبێت.
ئێستا لەجیھاندا شاشەکانی (٤K) باشترینن و بەردەوام لەبەرھەمھێناندان بەڵام کۆمپانیای LG دەیەوێ شاشەیەکی (٨K) ئامادە بکات و بیخاتە بازاڕەوە، کەئەمەش دەبێتە یەکەمین شاشەی تەلەفزیۆنی ئۆلیدی (٨K) لەجیھاندا.
ئەوەی لەبارەی شاشەی OLED ەوە زانراوە، شاشەیەکە کەوێنەکانی زۆر ڕوون و ساف، رەنگەکانی قووڵن، ھاوکات زۆر تەنکەو گۆشەکانیش نیشان دەدات.
تەکنیکی (٨K) ئەمەیان چوار ھێندە کوالێتی بەرزترە لەجۆری UHD و دقەی شاشەکەی ٣٣ ملیۆن پکسڵە.