بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

چۆن ئامێره‌كانمان باشتر شه‌حن بكه‌ینه‌وه‌؟

22 ئایار 2018

چۆن ئامێره‌كانمان باشتر شه‌حن بكه‌ینه‌وه‌؟

له‌ زمانی كوردیدا (بارگاویكردن) له‌جیاتی "شه‌حنكردنه‌وه‌- Charge" به‌كارده‌هێنرێت، بارگاویكردن بریتییه‌ له ‌پڕكردنه‌وه‌ی پاتری ئامێره‌كان به‌ وزه‌ی كاره‌با، ئه‌مه‌ش سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی ئیشپێكردنی ئامێره‌كه‌یه‌. هه‌روه‌ها یه‌كێكه‌ له‌و كردارانه‌ی كه‌ زۆرینه‌ی به‌كارهێنه‌رانی ئامێره‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان به‌هه‌ڵه‌ ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.

هه‌رچه‌نده‌ بارگاویكردنه‌وه‌ی لاپتۆپ و مۆبایل جیاوازن، به‌ڵام هه‌ندێكی له‌م رێنماییانه‌ بۆ هه‌ردوو ئامێره‌كه‌ گونجاون.

1-به‌جێهێشتنی ئامێر "مۆبایل- لاپتۆپ" به‌ كاره‌باوه‌، به ‌درێژایی شه‌و یان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر دوای پڕبوون، بۆ پاتری ئامێره‌كه‌ زیانی زۆری هه‌یه‌و ورده‌ ورده‌ شانه‌كانی ده‌كوژێت و چیتر وزه‌ وه‌رناگرێت.

2-پێش بارگاویكردن پێویسته‌ دووباره‌ پاتری به‌تاڵ بووبێته‌وه‌. نه‌ك هێشتا وزه‌یه‌كی زۆری تێدا بێت و دووباره‌ وزه‌ی بۆ ره‌وانه‌ بكرێت.

3-به‌رده‌وام سوود له‌ وایه‌ری بارگاویكردنی خودی ئامێره‌كه‌ وه‌ربگیرێت، نه‌ك وایه‌ری ئامێری تر. به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر جۆری ئامێرو ماركه‌كه‌ی جیاواز بێت، به‌دڵنیاییه‌وه‌ زیانی بۆسه‌ر ئامێرو پاترییه‌كه‌ی ده‌بێت.

4-به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌كاتی بارگاویكردنه‌وه‌ ئامێره‌كه‌ به‌كارمه‌هێنن، چ لاپتۆپ بێت یان مۆبایل.

5-داخستنه‌وه‌ی هه‌موو به‌رنامه‌و ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كان "بۆ مۆبایل" ته‌مه‌نی پاتری درێژده‌كاته‌وه‌.

6-داخستنه‌وه‌ی بلوتوس و جی پی ئیسی مۆبایل ته‌مه‌نی پاتری درێژو وزه‌ی هه‌ڵگیراو درێژتر ده‌كاته‌وه‌.

7-پێویسته‌ لاپتۆپ بكوژێنرێته‌وه‌ ئینجا بارگاوی بكرێت، كه‌ پڕبوو ئه‌وكاته‌ به‌كاربهێنرێت.

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥