بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

نۆكیا x6 ته‌نها 10 چركه‌ له‌بازاڕدا به‌رگه‌ى گرت

22 ئایار 2018

كۆمپانیاى HMD جیهانى ئاشكرایكرد: دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ مۆبایله‌ نوێیه‌كه‌ى nokia X6ى خسته‌بازاڕه‌وه‌، له‌ماوه‌ى 10 چركه‌دا هیچ مۆبایلێك له‌ عه‌مباره‌كاندا نه‌ما و هه‌موى فرۆشرا.
به‌پێى هه‌واڵى ماڵپه‌ڕه‌ جیهانیه‌كان، نۆكیا X6 هه‌وادارێكى زۆری هه‌بوه‌ و بڕیاره‌ 30ى ئه‌م مانگه‌ وه‌جبه‌ى دووه‌م بخاته‌ بازاڕه‌وه‌و بۆ وه‌جبه‌ى دووه‌میش 700 هه‌زار مۆبایل له‌ئێستادا بۆ كڕیارانی گلدراوه‌ته‌وه‌ و ناویان تۆماركراوه‌.
ئه‌و مۆبایله‌ نوێیه‌ى نۆكیا كه‌ جارێ ته‌نها له‌ چین ده‌فرۆشرێت، كۆمپانیاكه‌ بڕیاری داوه‌ فێرژنێكى جیهانیشى لێ بخاته‌ بازاڕه‌كانه‌وه‌.
تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى نۆكیاى X6
-شاشه‌ى 5.8 به‌ كواڵێتى 1080 x 2280 پێكسڵ
-پرۆسیسه‌رى كوالكۆم Sanpdragon636
-رامى 4 هه‌روه‌ها 6 گێگاى هه‌یه‌
-میمۆرى 32 و 64ى هه‌یه‌
-سیستمى كارپێكردنى ئه‌ندرۆید ئۆرییۆى 8.0 ه‌ 
-هه‌سته‌وه‌رى په‌نجه‌ى هه‌یه‌ له‌دواوه‌
-كامێراى دواوه‌ى دوانییه‌و یه‌كیان 16 مێگا پێكسڵ و ئه‌وى تریان +5 مێگا پێكسڵه‌
-كامێراى پێشه‌وه‌ى 16 مێگا پێكسڵه‌
-پاتریه‌كى به‌هێزى 3060 میللى ئه‌مپێرى هه‌یه‌.

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥