بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

دەرکەوتنی ئیمڕا و هاوسەرەکەی
Featured

23 تشرینی دووەم 2017

ئەکتەر و گۆرانیبێژی ناسراوی تورکیا ئیمرا ئەردۆغان رێگانادات بەهیچ شێوەیەک کچە بچوکەکەی وێنەی بڵاوبێتەوە.

 

دوێنێ ئیمرا ئەردۆغان پاش ئەوەی بۆ ماوەیەکی کەم لەگەڵ خێزانەکەی بەمەبەستی پشوودان لە بەلجیکا بوون، لەرێگای فرۆکەخانەی ئەتاتورکەوە گەڕانەوە، بەڵام لەپێناو دەرنەکەوتنی کچە تاقانە نۆ مانگیەکەی  "ئیلایسا" بەردەوام لەناو عەرەبانەکەی لەگەڵ هاوسەرەکەی هەوڵیاندەدا بە چاکێتێک رووخساری داپۆشن، تا لەلایەن میدیاکانەوە وێنەی نەگیرێت.

دواتریش راستەوخۆ چووە ناوچەی کابادوکیا بۆ ئەوەی دەست بەکاری وێنەگرتن بکاتەوە، بۆ وەرزی دووەمی درامای "ئەشقی ماڤی".

لەماوەی رابردووشدا بەڕێوبەری کارە هونەریەکانی ئیمڕا رایگەیاند، کە ناوبراو بڕیاڕیداوە بەیەکجاری واز لە گۆرانی و نواندن بهێنێت، چونکە ماوەی 36 ساڵە کاری هونەری دەکات، بەڵام  ئێستا تەمەنی نزیک بووەتەوە لە پەنجاکان، هەربۆیە دەیەوێت بەیەکجاری وازبهێنێت پاش کۆتایی هاتنی وەرزی کۆتایی درامای ئەشقی ماڤی

ئیمڕا ئەردۆغان لەساڵی 1971 لە دیاربەکر لەدایکبووە، تاقانەی دایک و باوکی بووە، لەتەمەنی منداڵیدا زۆر گرنگی بە موزیک دەدات، بەدەنگە خۆشەکەی هەمووان سەرسام دەکات. 

لەساڵی 1984 یەکەم ئەلبومی لە ئیستەنبوڵ بڵاودەکاتەوە و هەوادارێکی زۆر کۆدەکاتەوە، لەماوەی 20 ساڵدا 18 ئەلبوم بەرهەمدێنێت، لەنێو دنیای میوزیکی تورکیادا جێگەیەکی دیاری هەیە و لەزیاتر لە 14 وڵات کۆنسێرت سازکردووە.

هاوکات خاوەنی چەندین خەڵاتی بەناوبانگە لە بواری گۆرانی وتندا، جگەلەوەش یەکێکە لە ئەکتەرە ناودارەکانی تورکیا، ڕۆڵی سەرەکی لە زۆر دراما و فیلمی بەناوبانگی تورکیادا بینیوە، پێش ئەوەی بەناوبانگ بێت پەیوەندی لەگەڵ خانمێک هەبووە و کوڕێکیان بووە، بەڵام لەساڵی 2011 هاوسەرگیری لەگەڵ خانمێک دەکات بەناوی سبیل و ئێستا خاوەنی دوو منداڵە کوڕێکی سێ ساڵ و کچێکی نۆ مانگ.

 

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥