بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

میریام فارس پاش نەشتەرگەری
Featured

23 تشرینی دووەم 2017

خانمە هونەرمەندی ناسراوی لوبنانی میریام فارس نوێترین وێنەی پاش نەشتەرگەری بڵاودەکاتەوە و بەمزووانەش دەگەڕێتەوە.

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لاپەڕەی فەرمی خۆی میریام فارس نوێترین وێنەی پاش ئەنجامدانی نەشتەرگەری بڵاوکردەوە لەگەڵ هاوڕێیەکی، بەڵام وەک دەردەکەوێت لەفاف بە ئەژنۆیەوەیەتی و هێشتا بەتەواوی چاک نەبووەتەوە، بەڵام لە ڤیدیۆیەکی دیکەدا رایدەگەیەنێت کە بەمزووانە لە 14ی دیسێمبەر لە فستیڤاڵی چاو لە ئیمارات دەگەڕێتەوە و دووبارە دەستدەکاتەوە بە سازکردنی ئاهەنگەکانی.

لەماوەی رابردوودا کۆمپانیای "میریام میوزیک" لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا بۆ میدیاکان رایانگەیاند "کە بەهۆی رووداوێکەوە میریام فارس تەندروستی ناجێگیرە و دەبێت نەشتەرگەری بکات، هەربۆیە بۆ ماوەیەک لە کاری هونەری دووردەکەوێتەوە و ئاهەنگەکانی دوادەکەوێت".

میریام فارس بەهۆی جوانی و شیکی و سەرنجڕاکێشیەوە ناسراوە بە "شاژنی شانۆ"، لەساڵی 1983 لەدایکبووە لەتەمەنی منداڵیەوە دەستی بەکاری هونەری کردووە، شارەزاییەکی باشی لە بواری سەمای بالیەدا هەیە لە پێنج ساڵیەوە دەستی بە خوێندنی بالیە کردووە.

لەتەمەنی 9 ساڵیدا بەشداری پڕۆگرامی بەهرەی منداڵان دەکات پلەی یەکەم بەدەستدەهێنێت لە سەمای ڕۆژهەڵاتیدا، پاشان بەشداری لە فستیڤاڵی گۆرانی لوبنانی دەکات و خەڵاتی ئاڵتونی بەدەستدەهێنێت.

 

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥