بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

مه‌ی‌ حه‌ریری‌:هه‌ست به‌ په‌شیمانی‌ ده‌كات
Featured

04 کانونی دووەم 2018

خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی‌ لوبنانی‌ مه‌ی‌ حه‌ریری‌ رایگه‌یاند كه‌ هه‌ست به‌ په‌شیمانی‌ ده‌كات له‌ بڕیاری‌ جبابوونه‌وه‌ی‌ له‌ میوزیكژه‌نی‌ كۆچكردوو ملحم به‌ره‌كات.

مه‌ی‌ حه‌ریری‌ خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی‌ لوبنانی‌ له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ‌ سایتی‌ ئیلاف رایگه‌یاند كه‌ له‌ بڕیاری‌ جیابوونه‌وه‌ی‌ له‌ میوزیكزانی‌ كۆچكردوو ملحم به‌ره‌كات په‌شیمانه‌ به‌تایبه‌ت ئه‌و كاته‌ی‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ چاره‌سه‌ری‌ وه‌رده‌گرت.

مه‌ی‌ حه‌ریری‌ وتی‌: "گه‌ر له‌ نه‌خۆشخانه‌ له‌گه‌ڵیدا بوومایه‌ هاوكار ده‌بووم له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ئازاره‌كانی‌ له‌ رووی‌ مه‌عنه‌وی‌ و سۆزدارییه‌وه‌".

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ له‌گه‌ڵ‌ ملحم به‌ره‌كات وه‌ك دوو هاوسه‌ر پێكه‌وه‌ نه‌گونجاون، به‌ڵام تا دواساته‌كانی‌ ژیانی‌ هاوڕێ‌ بوون.

ئه‌و خانمه‌ هونه‌رمه‌نده‌ ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ له‌ ئێستادا هیچ كه‌سێك له‌ ژیانیدا نییه‌ و به‌ ئاسانی‌ ناكه‌وێته‌ داوی‌ خۆشه‌ویستییه‌وه‌ چونكه‌ بڕوای‌ به‌ خۆشه‌ویستی‌ له‌ یه‌كه‌م نیگاوه‌ نییه‌.

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥