بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

هەردی و ئەفشین دوێتێکی نوێیان بڵاوکردەوە
Featured

22 ئایار 2018

(هەردی سەلامی و ئەفشین شوکری) نوێترین دوێتی خۆیان بەناوی (هەزاران شەو) بڵاوکردەوە.

لەم بەرهەمەدا جگە لەوتنی گۆرانییەکە، هەردوو گۆرانیبێژ کارە هونەرییەکانی تری بەرهەمەکەی خۆیان جێبەجێ کردووە، هۆنراوەی گۆرانییەکە هەردی سەلامی نوسیویەتی و ئەفشین شوکری کاری میوزیکی بۆ بەرهەمەکە کردووە، کاری ڤیدیۆگرافیکی لەلایەن (شاد فەرەج)ەوە بۆ کراوە.

هەردی سەلامی، لە ساڵی ١٩٨٧ لە سلێمانی لەدایكبووە، دەرچووی بەشی شانۆی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی سلێمانییە، لە ڕابردوودا زیاتر وەک وێنەگر و دەرهێنەر کاری هونەری کردووە، بەڵام چەند ساڵێکە پاش بڵاوکردنەوەی چەند گۆرانییەک زیاتر وەک گۆرانیبێژ ناسراوە.

 

ئەفشین شوکری، خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە، چەندین گۆرانیی تۆمارکراوی هەیە، جگە لە گۆرانی وتن ئاوازی بۆ چەندین گۆرانی داناوە و کاری دابەشکردنی میوزیکی بۆ چەندین هونەرمەند کردووە.

 

 

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥