بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

پەنجەرەکان دامەخەنەوە
Featured

07 تشرینی دووەم 2017
 
پەنجەرەکان دامەخەنەوە
 
فه‌لاح كه‌ریم‌
 
 
ئاشکرابوونى هەڵوێستى ئەمریکاو بەریتانیا لەسەر دەست لەکارکێشانەوە یان گواستنەوەى دەسەڵاتەکانى بارزانى و پێشتریش هەڵوێستى وڵاتانى ئیقلیمى، هەموو ئەو لێدوان و ئینکارکردن و بەهانە هێنانەوانەى کۆتایى پێهێنا کە دەگوترا بارزانى دەست لەکار ناکێشێتەوە، دەریشکەوت لەژێر گوشاردا دەستى لەکار کێشاوەتەوە. بەکۆتایهاتنى دەسەڵاتى سیاسى و سەربازى و یاسایى بارزانى هەرێمى کوردستان پێدەنێتە قۆناغێکى نوێوە، قۆناغێک کە هەموو سیماکانى جیاوازترە لەقۆناغى پێش 16/10/2017. 
لەعیراق ئەو 14 ساڵەى رابردوو وزەى هەموو ئەوانەى خاڵى کردەوە کە بەناوى نەتەوەو تائیفەو مەزهەبەوە دەیانویست دەست بە سەر وڵاتدا بگرن، سوننە چالاکترو زیاتر لەجاران لە بەغدا شوێنى خۆى گرتووە، کە ئەگەر هەڵەى بازرگانە سیاسییەکانى موسڵ نەبوایەو پێش داعش نەکەوتنایە ئێستا بارودۆخیان باشتر بوو، کورد بەهۆى هەڵەى خۆیەوە بەغداى چۆڵکردوو ئێستا بە لاوازى دەگەڕێتەوە، هەرچەند شیعە بەناوى زۆرینەوە حوکم دەکەن، بەڵام ئەوانیش نەوەیەکى نوێیان هاتۆتە پێشەوە کە کەمتر لەژێر هەیمەنەى تائیفیدان (پێچەوانەى راى راوێژکارەکانى کاک مەسعود). 
ئێستاو دواى 14 ساڵ تازە پرۆسەى سیاسى نوێ لەعیراق خەریکە دەکەوێتە سەر رێڕەوى خۆى کە نەوە پێشووەکەى سیاسەت لەعیراق نوێنەرایەتى ناکەن، ئەمەش ناوکى ئەو گۆڕانکارییە کە ئەگەر پێویست بکات هەندێکجار هێزیش بەکار ئەهێنرێت بۆ لابردنى لەمپەرەکانى بەردەمى. بۆ کورد باشترە هەرچى زووە بە هەموو هێزێکییەوە بگەڕێتەوە بەغداو شەڕى دیموکراسى و جێبەجێکردنى دەستوور بکات و چۆن بەرگرى لەسلێمانى و هەولێرو کەرکووک دەکات، ئاوهاش بەرگرى لە نەجەف و بەسراو عەممارە بکات، ئەگەر ئەمە نەکات چیتر هەیە بیکات؟. 
یەکێک لەو بیروباوەڕانەى مام جەلال هەیبوو، تا کۆتایى تەمەنیشى خەباتى بۆ کرد ئەوەبوو: هەتا بەغدا دیموکراسى نەبێت، کورد ئارامیى بەخۆیەوە نابینێت. راستیى ئەم بۆچوونە لە25/9/2017 سەلما، هەرچەند ئەو رۆژانە بوون بە بەشێک لەمێژوو، بەڵام مێژووێکى هێندە تاڵ کە بێجگە لە فرمێسک و نەهامەتى و ماڵوێرانى و هەموو ناخۆشییەکانى ترى ژیان و لەدەستدانى هەموو دەستکەوتە بەدەستهاتووەکانى نیو سەدەى خەباتى رزگارى و ئازادیى و دیموکراسى، لەگەڵ ئەمەشدا سەدان وانەشى فێرکردین بۆ هەستانەوەو گۆڕین. 
ئەم حکومەتەى ئێستا هەیە ئەگەر توانایەکى هەیە نووزەیەک بکات و ئومێدێک دروست بکاتەوە، پێش هەر شتێک با گۆڕان لەناو هەناوى کابینەکەى خۆى دەست پێبکات و هەندێ دەستەو ناوەندو تەنانەت وەزارەتیش هەڵوەشێنێتەوە، پێش ئەوەى حکومەتى فیدراڵ ئەو کارە بکات یان رووداوەکانى داهاتوو بە زۆر پێمان بکەن. با ئەم حکومەتە جورئەتى ئەوەى هەبێت دەست لەهەندێک وەزیرى نەخوێنەوارى حزبى هەڵگرێت و هەندێ خەڵکى تەکنۆکرات بخاتە ناو داوودەزگاکانەوە بۆ راستکردنەوەى سیستمى حوکمڕانى و رزگارکردنى لەدەستى حزب.

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥