بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

عەفرین دووڕیانی فاشیزم و ئازادی
Featured

29 کانونی دووەم 2018

مەحمود عەبدوڵڵا

هێرشی فاشیزمی دەوەڵتی تورک،هێرشە بۆسەر تەواوی گەلان،هێرشە بۆسەر ئازادی و توانست و خەونی گەلانی ناوچەکە بەیەک گوتە هێرشە بۆسە ر ژیان .هێرشی سەر عەفرین تەنیا هێرشی دەوڵەتی تورک نییە بۆسەر گەلیکورد ،بەڵکو هێرشی تەواوی دەوڵەت نەتەوە کان و هێرشی تەواوی بەرەی فاشیزمە بۆسەر سیستەمێک کە لەم ناوچەیە مژدەی ڕۆژهەڵاتێکی نوێ و ئاشتی و ئارامی بەگەلان دەدات.
چەند ڕۆژێکە کانتۆنی عەفرین لە ژێر هێرشی فاشیزمی دەوڵەتی تورک دایە ،هەموان چاویان لەسەر عەفرینە:چونگە عەفرین دوڕیانی فاشیزم و ئازادییە بۆگەلان. نزیک بە سەدەیەکە گەڵانی ڕۆژهەڵاتی ناوین لەژێر ستەمی دەوڵەت نەتەوە و فاشیزمی دینی و قەومی دا هەناسەیان لێبڕاوە ،فاشیزم و سۆزی نەتەوە پەرستی وەک لیمۆ گەڵانی ناوچەکە دەگوشێت و وزەی لەبەر بڕیون ،گەلان لە سایەی فاشیزمدا ناتوانن بە ئاشتی و ئازادی بژین و تواناکانیان ژیانیان بۆ خوڕافیاتی دینی و فاشیزمی قەومی سەرف دەکرێت فاشیزم وەک ترومپا مێشکی ئەمکۆمەڵگایانەی دەرهێناوە . لەدوای گواستنەوە لە شێوازی ئیمپڕاۆریەت بۆ دەوڵەت نەتەوە بە جۆرێکیتر کلتوری بێ ڕەحمی و شیری ستەمکاری لەسەر ملی گەلانی ناوچەکە بەردەوام بو،دەوڵەت نەتەوە کان بون بە و ئاشەی کە بەخوێنی گەلان هەڵدەسوڕێن ،و خۆراک لە فاشیزم وەردەگرن.بەڵام لەدوای شۆڕشی ڕۆژئاوا و دامەزراندنی سیستەمی خۆ بەڕێوە بەرێتی دەرکەوت کە کێشەی گەلانی ناوچەکە هیچ نییە جگە لە دەوڵەت نەتەوە و فاشیزم کە دوانەی لێک دانەبڕاون،هەروەها ئاینیش بۆتە شمشێرێک بەدەست دەوڵەت نەتە وەو سەری گەلان دەپەڕێنێت،بۆیە ئێستا گەلان دەبینن کە دەوڵەت نەتەوە خودی کێشەکە خۆیەتی و تێپەڕاندنی ئەم کلتوری توندو تیژی و بێ ڕەحمییەتەنیا بەداربازبون لەدەوڵەت نەوەو و پێکوە ژیانی گالان دەبێت. گەلانی ناوچەکە تینوی ئازادی و دیموکراتی و یەکسانین و سیسبوون،بەڵام سوڵتانە ساختە چییەکان بۆ درێژەدان بە م کلتوری توندویژییە تادێت زیار گەلان بەرە و گۆڕپانی جەنگ و توندوتیژی دەبەن و لەترسی سەرکوتنی گەلان هاربوون. شۆڕشی ڕۆژئاوا شۆڕشی سەرپێخستنەوەی گەلانە،شۆڕشی زیندو کردناوەی اخلاق و ئازادی کۆمەڵگا و گێڕانەوەی دەسەڵاتە بۆی،شۆڕشی ڕۆژئاوە لەیەک کاتدا شۆڕشی زیندوکردنەوەی گەلان و سەرپێ خستنەوە وی ژنە ڕاستکردنەوەی مێژوویە،شۆڕشێکە بۆ سەرپێخستنەوەی شارستانیەت و مرۆڤایەتی . لەبەر ئەوە هێرش بۆسر عەفرین هێرشە بۆ سەر تەواوی گەلان ، کوشتنی شارستانیەتێکی نوێیە لە بێشکەدا،شەڕی فاشیزمە لە گەل خۆبەڕێوە بەرێتی،شە ڕی دەسەڵاتە لەگەڵ کۆمەڵگا ،شەڕی جەهلی سولتانەکانە لەگەڵ ڕۆشنگری،شەڕی بێ عەقڵییە لە گەڵ عەقڵانییەت و شەڕی مەرگە لە گەڵ ژیان. یان عەفرین سەردەکەوێت یان دبێت گەلان لەگەڵ ناعەدالەتی،ستمکاری،فاشیزم و برسیەتی و بێکاری دەست و پەنجە نەرمبکەن ،لەبەر ئەوە هەموان چاویان لەسەر عەفرینە و نەفرەت لە ئردۆگان دەکەن کە خۆی بەمیراتگری عومەر و خالید و حەجاج دەزانێت و بۆنی خوێن لەدەمی دێت.

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥