بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

قه‌ڵای ئێمه‌ شورای پشتمان سه‌نگه‌رمان...
Featured

12 ئازار 2018

قه‌ڵای ئێمه‌ شورای پشتمان سه‌نگه‌رمان 
هێزی گه‌له‌ و (ی ن ك)ه‌ ڕابه‌رمان

گوزه‌رێكم كرد به‌ناو مێژووی پڕخه‌بات و تێكۆشانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستاندا یه‌كێتی له‌سه‌ره‌تای دروستبونیه‌وه‌ هه‌تا ئێستا كه‌ كه‌وتۆته‌ دۆخێكی نائاسایی و پڕكێشه‌و ئاڵۆزی ناوخۆیی. ئه‌م مێژوه‌ دنیایه‌ك هه‌ڵكشان و داكشانی تێدایه‌و له‌ مێژوی خه‌باتیدا خۆیدا چه‌ندینجار ئاسته‌نگ و كێشه‌و ملمانێی ب دروستبوه‌ له‌پاڵ ئه‌مانه‌شدا مێژوویه‌كی پڕ له‌سه‌روه‌ری و داهێنان و قوربانیدان و تێكۆشان و خوێن به‌خشینی هه‌یه‌، یه‌كێتی له‌ سه‌ره‌تای دروستبونیه‌وه‌ جێگه‌ی ئومێدی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بوه‌و هه‌میشه‌ش هۆكاری سه‌ركه‌وتنه‌كان و تێكۆشانی یه‌كێتیش به‌ پشتیوانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بوه‌ به‌ لێهاتوی توانای سیاسی فكری و سه‌ربازی و كۆمه‌ڵایه‌تی و دبلۆماسیه‌تی هه‌ڤاڵ مام جلال بووه‌. خه‌باتی نه‌پساوه‌ی بێ وه‌ستانی ی ن ك له‌پێناو به‌دیهێنانی ئازادی و ئاشتی و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی بووه‌ تا بتوانی باشترین ژیان فه‌راهه‌م بكات بۆ كومه‌ڵانی خه‌ڵك. ئه‌م خه‌بات و مێژوه‌ی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ توشی گه‌وره‌ترین ئازار ده‌بێت كه‌ گورزێكی گه‌وره‌ی به‌رده‌كه‌وێت له‌لایه‌ن پیلانگێڕه‌كانی كورده‌ كه‌ به‌شێك له‌ سه‌ركرده‌كانی ده‌گیرێن و ته‌سلیم به‌ حكومه‌تی عێراقی ئه‌وكات ئه‌كرێنه‌وه‌و به‌شێكیان له‌سێداره‌ ده‌درێن و به‌شێكیشیان به‌ زیندانی بیست ساڵه‌ له‌سێداره‌ ده‌درێن و به‌ڵام تێكۆشه‌رانی هه‌ر له‌ناو زینداندا دروشمی كه‌م بژی و كه‌ڵ بژی ده‌كه‌نه‌ سه‌رمه‌شقی خه‌باتی شۆڕشگێڕانه‌یان دواتر شه‌هیدكردنی ئارامی سه‌ركرده‌ له‌لایه‌ن زۆڵه‌ كورده‌كانه‌وه‌ پاشان كاره‌ساتی هه‌كاری كه‌ چه‌ندین سه‌ركرده‌و فه‌رمانده‌و پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان به‌ناحه‌ق شه‌هید ده‌كرێن شه‌ڕی به‌ره‌ی جوت سه‌رباری هه‌موو ئه‌م ڕێكری و ته‌مومژانه‌ی به‌ڵام ڕۆژبه‌ڕۆژ یه‌كێتی له‌ناو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستاندا زیاتر ئه‌بێته‌ جێگه‌ی ئومێدو یه‌كێتیش زیاتر گڕوتینی خه‌باتی پێسمه‌رایه‌تی په‌ره‌پێده‌دات و خاوه‌نی چه‌ندن داستانی گه‌وره‌یه‌ له‌به‌رامبه‌ر ڕژێمی به‌عسدا كه‌ پێشمه‌رگه‌و فه‌رمانده‌كانی به‌عس به‌زێن بوه‌ وه‌ك داستانی حه‌مك و شه‌ڕی بێتواته‌و داستانی ڕزگاری و داره‌ڕه‌ش و شه‌ڕی سه‌دڕۆژه‌ی قه‌یوان ماوه‌ت و بناری كۆسره‌ت و داستانی گرتنی سه‌ری ڕه‌ش و شه‌ڕی سه‌ركردایه‌تی و چه‌ندین داستانی گه‌وره‌ی تر كه‌ شانبه‌شان ڕێكخستنه‌كانیش له‌ شارو شارۆچكه‌كان هه‌میشه‌ دوژمنیان خستبوه‌ دڵه‌ڕاوكێ و ترسه‌وه‌ كه‌ ڕێكخستنه‌كانی یه‌كێتی ببونه‌ وانه‌ی كوردایه‌تی و ئازایه‌تی له‌ خه‌باتی شارو نهێنیدا تا كاره‌ساتی ئه‌نفال كه‌ له‌ ئه‌نفاله‌كانیشدا یه‌كێتی توانی به‌رگریه‌كی بێ وێنه‌ بكات له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و شاڵاوه‌ دڕندانه‌یه‌دا. له‌وكاته‌شدا ڕێكخستنه‌كانیش دوچاری شاڵاوی گرتن بونه‌وه‌ له‌لایه‌ن ڕژێمی دیكتاتۆره‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌ش گورزێك بوو له‌ ڕێكخستنه‌كانی یه‌كێتی كه‌وت. له‌دوای ئه‌نفالیش سه‌ركردایه‌تی ئه‌وسای یه‌كێتی به‌ ڕابه‌رایه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال سه‌رمه‌شقی خۆسازدانه‌وه‌ بوون بۆ جارێكی له‌گیانبازی و فیداكاری كه‌ توانی له‌و دۆخه‌سه‌خته‌دا كه‌ دڕه‌نده‌ترین ڕژێمی دنیا به‌ره‌نگاری پێشمه‌رگه‌ بوه‌وه‌ یه‌كێتی توانی هیوای گه‌وره‌ ببه‌خشێته‌وه‌ به‌كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بڕیاری خه‌باتی پارتیزانانه‌ی دا كه‌ به‌ فیداكاری و گیانبازی چه‌ندن سه‌ركرده‌ی بوێرو فه‌رمانده‌ی ئازاو پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان جارێكیتر بونی پێشمه‌رگه‌و خه‌بات له‌ شاخه‌كانی كوردستان و نزیك شارو شارۆچكه‌كاندا به‌ڵێ پێشمه‌رگه‌ هه‌یه‌و خه‌بات به‌رده‌وامه‌ به‌ڕابه‌رایه‌تی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال تا له‌وێشه‌وه‌ خۆسازدان بۆ ڕاپه‌ڕین ده‌ستیپێكرد كه‌ جارێكیتر یه‌كێتی ئومێدی گه‌وره‌ی به‌خشیه‌وه‌ به‌ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان له‌ڕاپه‌ڕینی ساڵی 1991یشدا یه‌كێتی به‌شی شێری به‌ركه‌وتوه‌ له‌ گیانبازی و قوربانیدان. دیسان یه‌كێتی ده‌بێته‌وه‌ جێگه‌ی ئومێدی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان خه‌باتی مه‌ده‌نیانه‌و خه‌باتی دبلۆماسی و خه‌باتی ئاوه‌دانی و خه‌باتی بنیاتنان و دامه‌زراندی په‌رله‌مان و حكومه‌تی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك كه‌ خۆی ئازادانه‌ نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی خۆی هه‌ڵده‌بژێرێ. دواتر به‌هیمه‌تی گه‌وره‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال خه‌باتی دبلۆماسی ڕۆژدوای ڕۆژ گه‌وره‌و به‌رفروان ده‌بو تا گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی مامی كوردان و مامی هه‌موان له‌لایه‌ن گه‌وره‌ سه‌رۆكه‌كانی دنیاوه‌ پێشوازی لێده‌كراو گرنگی به‌ یه‌كێتی و به‌ سكرتێره‌كه‌ی و خه‌بات و ماندوبونه‌كه‌ی ده‌درا تا ڕوخانی ڕژێمی سه‌دام له‌وكاته‌شدا ڕۆڵ و پێگه‌ی مام جه‌لال و یه‌كێتیه‌كه‌ی ڕۆڵێكی گه‌وره‌و كاریگه‌ر بووه‌ له‌ بنیاتنانه‌وه‌ی عێراقی دوای سه‌دام، یه‌كێتی فیداكاری و خۆبه‌خشینی هه‌بوه‌ له‌پێناو به‌دیهێنانی خۆشگوزه‌رانی بو خه‌ڵك و ده‌سبه‌رداری چه‌ندین ده‌سكه‌وتی گه‌وره‌بووه‌، یه‌كێتی خاوه‌نی گه‌وره‌ترین مێژوه‌ له‌ بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی گه‌له‌كه‌ماندا كه‌ سكرتێره‌كه‌ی له‌ مێژوی عێراقدا ده‌بێته‌ سه‌رۆك كۆمار. به‌ڵام چ سه‌رۆك كۆمارێك؟ كه‌ ببووه‌ جێگه‌ی هیواو ئومێدی هه‌موو {عێراق) یه‌ك به‌ كوردو عه‌ره‌ب و توركمان و كلدو ئاشور هه‌موو ڕه‌گه‌وزو پێكهاته‌كانی عێراق شانازیه‌كی گه‌وره‌یه‌ بۆ یه‌كێتی كه‌ سكرتێره‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لاله‌و له‌ سه‌رده‌می سه‌رۆك كۆكایه‌تی ئه‌ودا عێراق به‌ باشترین دۆخی ئاوه‌دانی و پێكه‌وه‌ ژیان و خۆشگوه‌رانیدا تێپه‌ڕیوه‌ بۆیه‌ یه‌كێتی له‌مێژوی خه‌باتی بێوچانیدا خاوه‌نی زیاتر له‌ بیست هه‌زار شه‌هیدی قاره‌مانه‌ كه‌ له‌نێویاندا ده‌یان سه‌ركرده‌و سه‌دان فه‌رماده‌ی تێدایه‌ زیندان نیه‌ بیره‌وه‌ری تاڵی تێكۆشه‌ره‌كانی یه‌كێتی پێوه‌ نه‌بێت، یه‌كێتی شانزیه‌كی تری گه‌وره‌ی بۆ خۆی تۆماركرده‌وه‌ كه‌ له‌پێناو پاراستنی سه‌روماڵی هاووڵاتیان و پاراستنی ئاسایشی نیشتیماندا هه‌میشه‌ له‌پێشه‌وه‌ی سه‌نگه‌ردا بوه‌ شه‌ڕی دژی تیرۆرو تیرۆرستان و شه‌ڕی دژ به‌ داعش كه‌ ڕوبارێك خوێنی به‌خشیوه‌ له‌وپێناوه‌شدا كه‌ بۆته‌ به‌شێك له‌ مێژوی قوربانیدانی، یه‌كێتی خاوه‌نی سه‌دان ده‌سكه‌وتی ئاوه‌دانی و خۆشگوزه‌رانیه‌ بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كورستان یه‌كێتی خاوه‌نی چه‌ندین داهێنانه‌ بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك خاوه‌نی كه‌سوكاری سه‌ری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و تێكۆشه‌رانه‌. یه‌كێتیه‌كه‌ی مام له‌به‌رنامه‌ی كاری خۆیدا هه‌میشه‌ گرنگی به‌ وه‌رزشكاران و هونه‌رمه‌ندان و نوسه‌ران و ئه‌دیبان داوه‌ هه‌رگیز جوتیارو كرێكارو خوێندكارو مامۆستاو كاسبكارو فه‌رمانبه‌رانیشی فه‌رامۆش نه‌كردوه‌. چونكه‌ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ناو هه‌ناوی خه‌ڵكه‌وه‌ دروستبوه‌و هه‌میشه‌ش له‌خه‌باتدا ده‌بێت بۆ خزمه‌تی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان تا به‌دیهێنانی ته‌واوی ئاوات و ئامانجه‌كانیان له‌سه‌ر ڕێبازه‌ پیرۆزه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال. جاكه‌ یه‌كێتیه‌ك كه‌ خاوه‌نی ڕابه‌رێكی وه‌ك مام بێت و خاوه‌نی ده‌ریایه‌ك خوێنی شه‌هید بێت و خاوه‌نی ئه‌و هه‌موو مێژوه‌ بێت ئیتر چۆن جێگه‌ی ئومێدی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك نابێت بۆیه‌ هه‌میشه‌ پڕ به‌گه‌رومان ده‌ڵێن.
قه‌ڵای ئێمه‌ شورای پشتمان سه‌نگه‌رمان
هێزی گه‌له‌و (ی ن ك )ه‌ ڕابه‌رمان

رێبوار ستار

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥