بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

پەیوەندی گشتی نێودەوڵەتی حكومەتەكان
Featured

12 نیسان 2018

هەر بوارێك لە نێو ژیانی سیاسی و ژیانی تایبەتی و ژیانی دیبلۆماتی و ژیانی ئابوری و كۆمەڵایەتی پێگەی تایبەت بەخۆی هەیە و زۆرجاریش ئەم بوارانە وەك ئەڵقەی زنجیر تەواوكاری یەكدین، لە بواری پەیوەندیە گشتییە نێودەوڵەتیەكانی حكومەتیش چەمكێكی گرنگی بواری پەیوەندیە گشتیە نێودەوڵەتیەكانە، هەر لەم ڕوانگەیەوە پێویست دەكات لەم چەمكە بە وردی بڕوانین ، چونكە زۆر جار بوارەكانی پەیوەندی نێودەوڵەتی و پەیوەندیە گشتیەكانی نێودەوڵەتی تێكەڵ دەكران چ جای ئەوەی چەمكی پەیوەندیە گشتیەكانی نێودەوڵەتی حكومەت.
لەزانستی پەیوەندیە گشتییەكانی نێودەوڵەتی توانراوە لایەنێكی زۆر گرنگ لە پرۆسەی سیاسی حكومیدا خۆی جێگا بكاتەوە كە ئەویش پەیوەندیەگشتییەكانی نێودەوڵەتی حكومەتەكانە، كە وەك ئاماژەم بۆكرد لێرەش تێكەڵاویەك لەنێوان هەردوو چەمكە هاوبەشەكەدا دروست دەبێت ، هەربۆیە زۆر گرنگە لەم چەمكە بە وردی بڕوانین.
پەیوەندیە گشتیەكانی نێودەوڵەتی حكومەتەكان لە كۆمەڵێك ئەرك پێكدێن كە حكومەتەكان لە وڵاتانی دەرەوە بەرجەستەی دەكەن ئەو ئەركە نێودەوڵەتیەی پەیوەندیە گشتیەكانی حكومەت لەم خاڵانەی خوارەوە تەوزیف دەكرێت كە ئەوانیش .
یەكەم : لە ڕێگەی ڕێكخراوە نێودەوڵەتیە ئابووری و كۆمەڵایەتیەكان و نەتەوە یەكگرتووەكان.
دووەم : لەڕێگەی كۆمپانیا فرە ڕەگەزەكانەوە كە هاوكارە لە بەشداری پێكردنی پەیوەندیە گشتیەكانی نێودەوڵەتی حكوماتەكانیان و دەتوانێت ڕۆڵێكی كاراو گەورە ببینێت لە پێكهێنانی سیاسەتی دەرەوەی حكومەتەكانیان.
سێیەم: ئاژانسەكانی پەیوەندیە گشتیەكانی نێودەوڵەتی كە ڕۆڵێكی سەرەكی دەبینن لە بەرجەستەكردنی ئەم چەمكە.
چوارەم: كەسایەتیە سیاسیە دیار و گرنگەكانی وڵات دەتوانن ڕۆڵێكی گرنگ ببینن لە دروستكردنی پەیوەندیە گشتیەكانی نێودەوڵەتی حكومەتەكانیان و هاوكارێكی گرنگ بن لە دروستكردنی كەناڵەكانی پەیوەندیە گشتیەكانیان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و هەرێمی.
پێنچەم: ئاژانسە هەواڵیە نێودەوڵەتیەكان بە هەمان شێوە ڕۆڵی بەرچاو و كاریگەریان هەیە لە دروستكردنی ئەم جۆرە پەیوەندیەی حكومەتەكانیان.
شەشەم: ڕێكخراوە نا حكومیەكان، لە بەشێكی گرنگی ئەم پەیوەندیە گشتیە نێودەوڵەتیانەی حكومەتەكانیان و دەتوانن ڕۆڵی گەورە بگێڕن.
پەیوەندیە گشتی نێودەوڵەتیەكانی حكومەت لە ڕێگەی سەرجەم ئەوانەی لەسەرەوە باسمانكرد دەتوانێت هاوكاربێت لە دروستكردنی وێنە زەینی وڵاتەكەی كە ئامانج لێی ستراتیجییەتی پەیوەندی گشتی نێودەوڵەتیە.
ئەو لایەنانەی كە لەگەڵ خاڵەكانی سەرەوە هاوبەشن و هاوكارن لە دروستكردنی پەیوەندی گشتی نێودەوڵەتی حكومەت ئەمانەن:
یەكەم: دەزگاكانی ڕاگەیاندن لە دەرەوەی وڵات.
دووەم: دەزگاهەواڵگیریەكان ڕۆڵی گەورە دەبینن.
سێهەم: مەڵبەندەكانی ڕۆشەنبیری و كەلتوری كە وڵاتەكان لە دەرەوەی خۆیان دروستی دەكەن وەك مەڵبەندەكانی ڕۆشنبیری و كەلتووری ئەمەریكی و فەرەنسی و بەریتانی و پەیمانگەی گۆتەی ئەڵمانی.
پەیمانگەی گۆتە بە یەكێك لەو پەیمانگە گرنگ ودیارانە دادەنرێت كە توانیویەتی لە (80) هەشتا وڵات لقی هەبێت بە 144 زمانی جیاواز بەرنامەو كارەكانیان ئەنجام بدەن كە بارەگای سەرەكیان لە وڵاتی ئەڵمانیایە لە شاری میونخ.
ئەو پەیوەندیە گشتییە نێودەوڵەتیانەی كە حكومەتەكان پەیڕەوی دەكەن لە دەرەوەی وڵاتەكانیان كاردەكات لەسەرپەیوەندیكردنی ئیقناعی.
هانس كە یەكێكە لە شارەزا دیارەكانی بواری دیبلۆماتی گشتی ئەمەریكی لە ڕابردوو دەڵێت: بەرپرسان لە ئاژانسە میدیاییە نێودەوڵەتیەكانی ئەمەریكی هەستاون بە بەكارهێنانی پڕوپاگەندەی سپی كە بەلایانەوە كارێكی شەرعی بووە و وای دەبینن كە بڵاوكردنەوەی ڕاستیەكانە، هەر لەم ڕوانگەیەشەوە وادادەنرێت كە ئاژانسە میدیاییە نێودەوڵەتیە ئەمریكیەكان، ئاژانسێكی پڕوپاگەندە بێت كە كاردەكات بۆ كاریگەریكردنە سەر بیرو هەست و سۆزی نەتەوەكانی كە.
لە كۆتاییدا بۆمان دەردەكەوێت لە ڕێگەی بەكارهێنان و پراكتیزەكردنی پەیوەندی گشتی نێودەوڵەتی حكومەتەكان دەتوانرێت ئامانجە ستراتیجیەگرنگەكەی پەیوەندیە گشتییەكان بەدەست بهێنرێت و پێویستە بپرسین، ئایا لەم ئاستەدا پەیوەندی گشتی نێودەوڵەتی حكومەت لەچ ئاستێكدایە و تاچەند كاری لەسەر ئەم چەمكە گرنگە كردووە؟!

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥