محەمەد فوئاد تۆمەتبار دەکرێت Featured

كانون1/ديسمبر 27, 2018

گۆرانیبێژی بەناوبانگی عەرەبی محەمەد فوئاد، بەهۆی ئەلبومە نوێیەکەیەوە تووشی کێشەی یاسایی دەبێت.

پاش ئەوەی بە فەرمی محەمەد فوئاد بە هەوادارانی راگەیاند کە لە ساڵی 2019، ئەلبومێکی نوێ بڵاودەکاتەوە، لەلایەن کۆمپانیایەکەوە سکاڵا دژی تۆماردەکرێت، چونکە بەپێی زانیارییەکان پێشتر لە بەرهەمهێنانی ئەلبومەکەدا بەڵێننامەی لەگەڵ ئەوان کردووە و دواتر کۆمپانیاکەی گۆڕیوە و بەبێ ئەوەی ئاگاداربن، هەربۆیە "بە کەسێکی درۆزن و فێڵباز" ناویدەبەن، هۆشداریشدەدەن بە هەموو کۆمپانیاکانی پەیوەندی و راگەیاندن کە کاری لەگەڵ نەکەن.

محەمەد فوئاد لەدایکبووی ساڵی 1961، ئەکتەر و گۆرانیبێژێکی دیاری میسرە و خاوەنی 19 ئەلبومە.