بەوێنە.. ریهانا لەگەڵ دڵخوازە سعودیەکەی دەردەکەوێتەوە Featured

كانون1/ديسمبر 27, 2018

خانمە ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی ریهانا، پاش ئەوەی بڕیاری جیابوونەوەیاندا، لەگەڵ ملیاردێرە سعودیەکەی دەردەکەوێتەوە.

سەرەڕای ئەوەی ریهانا  و حەسەن جەمیل-ی ملیاردێری سعودیە، پەیوەندیەکی سۆزداری قوڵ لەنێوانیاندا هەبوو، بەڵام ماوەیەک بەرلەئێستا هەواڵی جیابوونەوەیان میدیاکانی هەژاند، چونکە ریهانا بە فەرمی رایگەیاند کە کۆتایی بە پەیوەندیەکەیان هاتووە، بەڵام لەم چەند شەوەی رابردوودا لە خوانێکی رۆمانسیدا لە یەکێک لە رێستۆرانتەکانی مالیبۆ پێکەوە بینرانەوە.

ریهانا لەدایکبووی 1988، هونەرمەندێکی دیاری بواری میوزیکی پۆپ و هیپهۆپە و چەندین کاری ناوازەی هەیە، لە ساڵی 2003دا دەستی کرد بە کاری میوزیک و لە 2005دا یەکەم ئەلبومی دەرکرد و سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا، کلیپە میوزیکییەکانی سەدان ملیۆن جار دەبینرێن و چەندین خەڵاتی ناوداری پێ بەخشراوە، لەوانە خەڵاتەکانی MTV و ئاڵما و AMA.