ڤیدیۆ.. هانی شیعرێکی شاملو دەکات بەگۆرانی Featured

كانون2/يناير 15, 2019

خانمە هونەرمەندی کورد هانی، لە نوێترین دەرکەوتنیدا لە ستۆدیۆیەکدا دەردەکەوێت گۆرانییەک دەڵێت.

هانی لەبارەی ئەو بەرهەمەوە ئاماژەی بەوەکردووە، دوای ماوەیەکی زۆر چاوی بە ماجید کازمی کەوتووە کە هاوڕێیەکی نزیکییەتی و لەشاری دوسەلدۆرف گۆرانییەکیان تۆمارکردووە، کە شیعرێکی شاعیری گەورەی ئێرانی ئەحمەدی شاملویە و بەرۆژ ئاکرێیی کردوویەتی بە کوردی.

وەک لە ڤیدیۆی کاتی وتنی گۆرانییەکەدا دەردەکەوێت، کە شەوی رابردوو لە چەناڵی یوتیوبی خۆی بڵاویکردەوە، هانی لە ستۆدیۆکەدا بەڕاستەوخۆ و بە ئیحساسێکی زۆرەوە گۆرانی دەڵێت و هاوڕێکەی گیتار دەژەنێت. 

هانی لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، نزیکەی ٢٠ ساڵە لەبواری هونەریدا کاردەکات، لە ساڵی۲٠٠۹ و ۲٠۱٠ یەکەمین و دووەمین ئالبوومی خۆی بەناوەکانی ساندرێلا و دایک بڵاوکردووەتەوە، لە ستایلی ئالتەرناتیڤ دا کاردەکات و تا ئێستا لە چەندین فێستڤاڵی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیدا بەشداریی کردووە، دواهەمینجار بۆ بەشداریکردن وەک هونەرمەندی سەرەکی فێستیڤاڵی ئاشتی گەڕایەوە بۆ سلێمانی و کە لە رۆژی (٢١ ی ئەیلوولی ٢٠١٨)دا بە بەشداریی زیاتر لە چوار هەزار کەس بەڕێوەچوو.