ئیلیسا تووشی نەخۆشییەکی مەترسیدار بووە Featured

آب/أغسطس 07, 2018

لە ڕێگەی تویتێکەوە گۆرانیبێژی دیاری لوبنانی ئیلیسا هەواڵێکی ناخۆشی بە هەوادارەکانی دا کە تووشی شێرپەنجەی مەمک بووە.

ئیلیسا لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە کە هۆکاری لەدەستدانی هێز و توانای بەهۆی نەخۆشییەکی سەختەوەیە کە توشی بووە، جگەلەوەش سوپاسی ئەو کەسانە دەکات کە خۆشییان دەوێت، ئاماژەی بەوەش دەکات لە بەشێک لە ئەلبومە نوێکەیدا "إلى كل اللي بيحبوني" چیرۆکی نەخۆشییەکەی خستووەتە ڕوو.

ئیلیسا تویتەکەی بە زمانی ئینگلیزی نوسیوە و تێیدا دەڵێت " ئێوە هۆکاری توانا و هێزمن.. ئێوە هێزم پێدەبەخشن، ئەمەش چیرۆکی منە کە پێتان دەڵێم "سوپاس" بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە خۆشیان دەوێم".

لە ڤیدیۆ کلیپی "إلى كل اللي بيحبوني" ئیلیسا باس لە بارودۆخی دەکات بەدەست نەخۆشی شێرپەنجەی مەمکەوە کە توشی بووە، ژیان چۆن تێدەپەڕێنێت و چۆن لەپێناوی خۆشەویستەکانی ڕووبەڕویی ئەو نەخۆشییە دەبێتەوە.

Image result for ‫ئیلیسا‬‎

ئیلیسا لە ئاهەنگی دوبەی کە ٣ی شوبات ئەنجام درابوو لەسەر شانۆ دەکەوێت، هۆکارەکەی بۆ ماندوێتی دەگەڕێنێتەوە بەهۆی نەخۆشییەکەیەوە توشی بووە.

لەکۆتایدا ئیلیسا دەڵیت "بەهۆی ئەوەی لە قۆناغەکانی سەرەتادا بووە بە نەخۆشییەکەی زانیوە ئێستا "لە نەخۆشییەکە چاکبوومەتەوە و  گرنگیم پێداوە و ڕووبەڕووی بوومەتەوە".

Related image

ئیلیسا ناوی "ئەلیسار زەکەریا خوریە" لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٢، خەڵکی لوبنانە و دایکی خەڵکی سوریایە، سەرەتای بەناوبانگبوونی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٩٨ بە هۆی بڵاوبوونەوەی ئەلبوومی "بدی دوب"، بەهۆی دەنگە خۆشەکەی و گۆرانیەکانیەوە نازناوی "شاژنی هەستەکانی" پێدراوە.

 

{YouTube}jYqd7qPNTm0{/YouTube}