حوسام ڕەسام گۆرانییەکی بۆ نەورۆز بڵاوکردەوە Featured

آذار/مارس 12, 2019

هونەرمەندی عێراقی حوسام ڕەسام نوێترین کاری هونەریی خۆی بۆ نەورۆز بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی بڵاوکردەوە.

کلیپە نوێکەی حوسام ناوی (زۆرباش)ە، لەسەرەتای کلیپەکەدا بە هەردوو زمانی کوری وعەرەبی پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز دەکات، گۆرانییەکەش بە هەردوو زمانەکە دەڵێت.

گۆرانی (زۆرباش)، هۆنراوەی زیا مەیالییە، عەلی بەدر کاری ئاوازدانانی بۆ کردووە، دابەشکردنی ئەحمەد تارقە، لە ستۆدیۆی میلۆدی موزیک کارە دەنگییەکانی بۆ کراوە.

ئەمە یەکەمجار نییە حوسام بە زمانی کوردی گۆرانی بڵێت، بەرهەمێکی تایبەت بە پێشمەرگە هەیە، لەگەڵ چەند گۆرانییەکەی تر کە بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی وتوویەتی.

حوسام ڕه‌سام لەساڵی ١٩٧٨لەدایکبووە، سه‌ره‌تا وه‌ك سه‌رتاش كارى كردووه‌ و دواتر چووه‌ بۆ په‌یمانگاى هونه‌ره‌جوانه‌كان و خوێندنى بوارى شێوه‌كارى، له‌ ساڵى ٢٠٠٤ەوە ده‌ستى به‌ گۆرانیوتن كردووه‌، یەكێكە لە گۆرانیبێژە ناسراوەكانی عێراق و هەوادارێکی زۆری هەیە، چەندین بەرهەمی هونەری و ڤیدیۆ کلیپی تایبەت بە خۆی هەیە.