لە ئاهەنگی نەورۆزی ئەمساڵدا لە هەولێر کێ گۆرانی دەڵێت؟ Featured

آذار/مارس 12, 2019

لە چوارچێوەی فێستیڤاڵی نەورۆز و ئازادی لە هەولێر، بە بەشداری چەند هونەرمەندێک ئاهەنگی نەورۆز سازدەکرێت.

ئاهەنگی نەورۆز لەهەولێر لە ئێوارەی  ٢٠ی ئازار کاتژمێر ٤ی ئێوارە لە پارکی شانەدەر دەستپێدەکات و چەندین چالاکی بەڕێوەدەچێت.

سەرەتای ئاهەنگەکە بە سروودی ئەی رەقیب و پاشان وتاری نەورۆز پێشکەش دەکرێت، دواتر تابلۆی هونەرە میللییەکانی هەولێر بە بەشداریی هونەرمەندان (هانی، نازدار، ماهیر ئەمین، ئۆژین نەوزاد، دەشنێ موراد، عەبدوڵا هەرکی) پێشەکەش دەکرێت.

لەو ئاهەنگەدا لە ئێوارەی هەمان ڕۆژدا لە پارکی شانەدەر لە هەولێر ئاگری نەورۆز دەکرێتەوە.

دوێنێ لە شاری هەولێر فێستیڤاڵی ئازادی و نەورۆز دەستی پێکرد و بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ  تا ئێوارەی (٢٠ی ئازار) بەردەوام دەبێت و ڕۆژانە چەندین چالاکیی جۆراوجۆر بەڕێوەدەچێت.

فێستیڤاڵەکە لەلایەن پارێزگای هەولێر بە هەماهەنگیی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر سازدەکرێت.

راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رۆشنبیریی و هونەری هەولێر بڵاوی کردەوە، رۆژانە بە ئاهەنگ و چالاکی و بڕگەکانی فێستیڤاڵ، لە کاری هونەری و میوزیک و گۆرانی و شێوەکاریی و شانۆ و وەرزش و کەلەپوور و فۆلکلۆری کوردەواری و چەندین بڕگەی دیکەی ناوازە پێشکەش دەکرێت.

Image may contain: one or more people, people standing and outdoor

Image may contain: one or more people, sky and outdoor

Image may contain: 1 person, standing and outdoor

Image may contain: outdoor

Image may contain: 1 person, standing

Image may contain: 5 people, people standing and outdoor

Image may contain: one or more people, people standing and outdoor

Image may contain: one or more people, crowd, sky and outdoor

Image may contain: 4 people, people smiling