وادەی نمایشکردنی فیلمە نوێیەکەی شوان عەتوف ئاشکرابوو Featured

آذار/مارس 15, 2019
دەرھێنەر و ئەکتەری دیاری سینەمای کوردی شوان عەتوف، بەرھەمھێنانی فیلمە درێژەکەی تەواو کرد و لەئێستادا ئامادەکاری دەکرێت بۆ نمایشکردنی لەسینەماکانی کوردستان و عێراق. 
"شوان عەتوف" دەرھێنەر و ئەکتەری دیاری سینەمای کوردی لەبارەی فیلمەکەوە وتی "فیلمی (پەیکەری دڵ) یەکەمین ئەزموونی بەرھەمھێنانی فیلمی درێژی منە و بەرھەمی کۆمپانیای کام پرۆدەکشن و میترۆنیۆم پڕۆدەکشنە". 
شوان عەتوف ئاماژە بەوە دەکات "بەرھەمھێنانی فیلمەکەی تەواو بووە و لەکۆتایی مانگی نیسان و سەرەتای مانگی ئایاری ئەمساڵ لەسینەماکانی کوردستان و عێراق نمایش دەکرێت و پاشان فیلمەکە بۆ فێستیڤاڵە نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان دەنێردرێت". 
وتیشی "فیلمەکە یەکەمین فیلمی میوزیکەڵی کوردییە و فیلمێکی رۆمانسی کۆمیدییە، کەقۆناغێکی نوێ دەبێت لەمێژووی سینەمای کوردی، ئێمەش بەھێز و تواناوە کارمان بۆ بەرھەمھێنانی ئەم فیلمە کردووە".
 فیلمی سینەمایی "پەیکەری دڵ" لەدەرھێنانی شوان عەتوفە و چیرۆکی عەبدولغەفار عەبدوڵا و سیناریۆی لوقمان سوخەندەرە و شوان عەتوف سیناریۆکەی داڕشتۆتەوە.