فاهریە لەگەڵ کۆمپانیایەکی عەرەبی رێکدەکەوێت Featured

آذار/مارس 26, 2019

خانمە ئەکتەری دیاری تورکی فاهریە ئێڤچەن، لە قسەکەی پەشیمان دەبێتەوە و رێککەوتنامەیەکی نوێ واژۆدەکات.

لە ماوەی رابردوودا گۆڤارێکی عەرەبی پارەیەخی خەیاڵی خستەبەردەم بوراک ئۆزجڤێت و فاهریە ئێڤجەن، بۆ ئەوەی کاتێک منداڵەکەیان لەدایکبوو، یەکەم گۆڤار بێت بڵاویبکاتەوە، بەڵام رەتیانکردەوە، لە هەمەنکاتدا فاهریە بەهۆی دووگیانیەوە نەیتوانی لە کارە هونەریەکانی بەردەوام بێت و ئەو رێکەوتنانەی لەگەڵ مارکەیەکی بەناوبانگی تورکی جلوبەرگ هەبوو راگیرا، هەربەو هۆیەوە 200 هەزار دۆلار زەرەرد، لەهەمانکاتدا وتی "من منداڵەکەم بەکارناهێنم بۆ رێکلامە تایبەتیەکان، بەڵکو دەیپارێزم"

بەپێی نوێترین زانیاری، فاهریە لە ئێستادا لەگەڵ کۆمپانیایەکی دەرهێنانی عەرەبی رێککەوتووە، بەمەبەستی کردنەوەی چەناڵێکی فەرمی لە یوتوب، بۆ بڵاوکردنەوەی هەموو کاروچالاکیە هونەریەکانی بەرامبەر ملیۆنیک لیرەی تورکی، ئەگەریش هەیە لەگەڵ کۆمپانیایەکی پێداویستیەکانی منداڵان رێکبکەوێت و رێکلامیان بۆ بکات.

فەهریە ئێڤچین خاوەنی جوانیەکی سەرنجڕاکێشە و لەدایکبووی ساڵی 1986، ساڵانێکی درێژە کاری هونەری دەکات.