ریهانا دەیەوێت هاوسەرگیری لەگەڵ خۆشەویستە سعودیەکەی بکات Featured

آذار/مارس 26, 2019

خانمە ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی ریهانا، دەیەوێت ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ بازرگانە عەرەبەکە پێکبهێنێت.

 

ماوەیەکی زۆرە ریهانای تەمەن 31 ساڵ پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ گەنجێکی بازرگانی سعودی ملیاردێر هەیە بەناوی حەسەن جەمیل، بەڵام لە نوێترین گرتەڤیدیۆیدا لە ستۆری ئینستاگرام ریهانا رایگەیاند، کە رەنگە ژیانی هاوسەرگیری پێکبهێنن، لە لێدوانێکیشدا بۆ پێگەی "هۆلیود لایف" دەڵێن "ئێمە دەمانەوێت پەیوەندیەکەمان پەرەپێبدەین.

ریهانا لەدایکبووی 1988، هونەرمەندێکی دیاری بواری میوزیکی پۆپ و هیپهۆپە و چەندین کاری ناوازەی هەیە، لە ساڵی 2003دا دەستی کرد بە کاری میوزیک و لە 2005دا یەکەم ئەلبومی دەرکرد و سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا، کلیپە میوزیکییەکانی سەدان ملیۆن جار دەبینرێن و چەندین خەڵاتی ناوداری پێ بەخشراوە، لەوانە خەڵاتەکانی MTV و ئاڵما و AMA.