نیکۆلاس بۆ جاری چوارەم ژیانی هاوسەرگیری پێکدەهێنێت Featured

آذار/مارس 26, 2019

ئەکتەری بەناوبانگی جیهانی نیکۆلاس کەیج، بۆ جاری چوارەم بە نیازی پرۆسەی هاوسەرگیریە.

بەگوێرەی هەواڵێکی پێگەی TMZ  نیکۆلاس کەیجی 55 ساڵ، لە پاش نزیکەی ساڵێک لە پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ نمایشکاری  کۆریا ئێریکا کویکی، لە ئێستادا دەیەوێت ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵدا پێکبهێنێت، بەڵام کاتەکەی دیاری نەکردووە.

نیکۆلاس کەیج پێشتر سێجار ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە، کۆتاجاریش لە ساڵی 2004 بوو، بەڵام جیابوونەوە و ئێستا خاوەنی چوار منداڵە.

نیکۆلاس کەیج ئەکتەرێکی دیاری ئەمەریکیە، لەدایکبووی 1980، جگە لەکاری نواندن کاری دەرهێنانیش دەکات، خاوەنی خەڵاتی ئۆسکارە وەک باشترین ئەکتەر لە ساڵی 1995.