ڤیدیۆی کاتی تۆمارکردنی نوێترین کلیپی دکتۆرە بەڵقیس Featured

آب/أغسطس 13, 2018

لە ئێستادا دکتۆرە بەڵقیس سەرقاڵی تۆمارکردنی ڤیدیۆکلیپێکی نوێیە بەناوی "باسی تۆ".

هەڵکەوت زاهیر ئاوازدانەر و جێبەجێکاری کلیپەکە راگەیاندوە، "دکتۆرە بەڵقیس لە ئێستادا سەرقاڵی کلیپێکی نوێیە بەناوی 'باسی تۆ'، کە ئاوازی منە و تێکستی گۆرانیبێژ دینایە".

وتیشی "کاری دابەشکردنی لەلایەن ئاریۆسەوە بۆکراوە، محەمەد جەمیل کاری دەرهێنانی بۆ دەکات".

هەڵکەوت زاهیر لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڤیدیۆیی کاتی وێنەگرتنی ڤیدیۆ کلیپەکەی بڵاوکردووەتەوە.

بەڵقیس دۆسکی، ساڵی ١٩٥٣ لەدایکبووە، لەسەرەتادا وەک گۆرانیبێژ دەرکەوت، ساڵی ١٩٦٥ یەکەم گۆرانی بڵاوکردەوە، ساڵانێکی زۆر لە بەغدا ژیاوە، لە دوای ساڵی ٢٠٠٢ هاتووەتەوە بۆ هەرێمی کوردستان و لە شاری هەولێر نیشتەجێ بووە، لە کۆلێژی هونەرەجوانەکانی زانکۆی سەڵاحەدین وانە دەڵێتەوە.

 

 

{Facebook}https://www.facebook.com/sharer/sharer.php?u=https%3A%2F%2Fwww.facebook.com%2Fhalkawtzaherofficial%2Fvideos%2F2113610661991516%2F&display=popup&ref=plugin&src=video{/Facebook}