جۆرج وسوف لە کوردستان کۆنسێرت سازدەکات Featured

حزيران/يونيو 12, 2019

بۆ یەکەمجار هونەرمەندی ناوداری عەرەب جۆرج وسوف لە هەولێر کۆنسێرتێک ساز دەکات.

 هونەرمەندی ئاوازدانەر هەڵکەوت زاهیر ئاماژەی بەوەکرد بەمنزیکانە جۆرج وسوف دێتە کوردستان و لە هەولێر کۆنسێرتێک سازدەکات.

بڕیارە لە رۆژی ١٩ی تەمووزی ٢٠١٩ لە هەولێر کۆنسێرتەکە بەڕێوەبچێت.

جۆرج وسوف لە ساڵی ١٩٦١ لە سوریا لەدایکبووە، لە ساڵی ١٩٨٢ ژیانی هاوسەری پێکهێناوە، سێ منداڵی هەیە بە ناوەکانی "وەدیع و حاتەم و جۆرجی بچووک"، یەکێکە لە گۆرانیبێژە دیارەکانی جیهانی عەرەبی و هەوادارێکی زۆری هەیە، لە ساڵی ٢٠١١ تووشی جەڵتەی دەماغ بووە و بەهۆی وەستانی بەشێکی جەستەیەوە سێ ساڵ لە هونەر دادەبڕێت.

٣٠ ئەلبومی هونەری و چەندین ڤیدیۆ کلیپی هەیە، یەکەم ئەلبومی بە ناوی "الهوى سلطان" بووە کە لە ساڵی ١٩٨٤ بڵاویکردووەتەوە، کۆتا ئەلبومیشی بە ناوی "الله كريم"ە کە لە ساڵی ٢٠٠٩ بڵاویکردووەتەوە، لە ٢٤ی نیسانی ٢٠١٩نوێترین ڤیدیۆکلیپی بە ناوی "سکت الکلام" بڵاوکردەوە.

Image may contain: 1 person, sitting and text