واز له‌گۆرانی وتن ده‌هێنێت Featured

آب/أغسطس 20, 2019

دوای‌ بلاَوكردنه‌وه‌ی‌ ژماره‌یه‌ك ئه‌لبومی گۆرانی، خانمه‌ گۆرانی بێژی‌ عه‌ره‌ب "الیسا" واز له‌كاروانی هونه‌ری‌ خۆی ده‌هێنێت.

له‌میانی تویتێكیدا له‌ئه‌كاونتی ره‌سمی خۆی‌ له‌تۆڕی‌ كۆمه‌لاَیه‌تیی‌ تویته‌ر، "الیسا"ی‌ خانمه‌ گۆرانی بێژی‌ عه‌ره‌ب رایگه‌یاندووه‌ كه‌سه‌رقاڵی‌ ئاماده‌كارییه‌ بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌لبومێكی نوێ كه‌زۆرێك له‌سۆز و خۆشه‌ویستی له‌خۆگرتوه‌.

الیسا رایگه‌یاندووه‌ ئه‌م ئه‌لبومه‌ ده‌بێته‌ دوایین ئه‌لبوم له‌كاروانی هونه‌ریی خۆیدا.