پارتێكی سویدی هونه‌رمه‌ندێكی كورد ده‌كاته‌ كاندیدی خۆی Featured

آب/أغسطس 29, 2018

پارتی سۆسیال دیموكراتی سوید-ی هونه‌رمه‌ندێكی كوردی كاندید كردووه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی مانگی ئاینده‌ی وڵاته‌كه‌ی.

خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی كورد تارا ڕه‌سوڵ له‌لایه‌ن پارتی ده‌سه‌ڵاتداری سۆسیال دیموكراتی سوید كاندید كراوه‌ بۆ ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی شاری ستۆكهۆلم كه‌ بڕیاره‌ ڕۆژی 9-9-2018 له‌ وڵاته‌ هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ بچێت.

تارا ڕه‌سوڵ ماوه‌ی 15 ساڵه‌ وه‌ك ئه‌ندامێكی چالاك له‌گه‌ڵ ئه‌و پارته‌ كار ده‌كات و له‌ئێستادا پێویستی به‌ ده‌نگی كوردانی دانیشتووی ستۆكهۆڵم هه‌یه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی كورسی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی بۆ خزمه‌تكردنی زیاتر به‌و شاره‌.