کچە کوردێک بە ٢٥ زمان گۆرانی دەڵێت Featured

أيلول/سبتمبر 12, 2018

کچە کوردێک ئارەزوویەکی زۆری بۆ گۆرانی وتن هەیە و دەتوانێت بە زمانە جیاوازەکان گۆرانی بڵێت.

ئەو کچە لە ڕاپۆرتێکی کەناڵی NRT دا باس لەوە دەکات کە دەتوانێت بە چەند زمانێکی جیاوازی وڵاتانی جیهان گۆرانی بڵێت،  لە ڕاپۆرتەکەدا بەهار بە هەریەکێک لەو ٢٥ زمانە جیاوازەی جیهان کۆپلەیەک گۆرانی دەڵێت.

بەهار حەسکۆ کوردی ڕۆژئاوایە و لە سوید نیشتەجێیە بە چوار زمان بە پاراویی قسە دەکات و بە ٢٥ زمان گۆرانی دەڵێت.

Image may contain: 1 person, smiling, grass, outdoor and nature

بەهار حەسکۆ باس لەوە دەکات میوزیک شتێکی زۆر بەنرخە و پێویستە نرخی کەلتووری کوردی بزانین.

ئەم خانمە تەمەنی ٢٧ ساڵە و زمانەکانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی  و سودی دەزانێت و قسەیان پێدەکات، توانای هەیە بە ٢٥ زمان گۆرانی بڵێت.

بەهار حەسکۆ باس لەوە دەکات لە ساڵی ٢٠١٢ دا درکی بەوە کردووە کە دەنگی خۆشە و پاشان کۆرسی میوزیکی فۆلکلۆری لە ستۆکھۆڵم خوێندووە تا زیاتر پەرە بدات بە دەنگ و تواناکانی.