لە سعودیە ئوم کەلسوم دەهێنرێتەوە سەر شانۆ Featured

تشرين1/أكتوير 04, 2018

بریارە لە سعودیە لە رێگەی تەکنیکێکی نوێوەی وێنەیی و ڤیدیۆییەوە ئوم کەلسوم بهێنرێتەوە سەر شانۆ.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی روسیا تودەی بریارە پاش تێپەڕبوونی چەندین ساڵ بەسەر مردنی ئوم کەلسومدا، ئاهەنگێکی گەورە لە جەدەی سعودیە بۆ ئەفسانەی گۆرانی رۆژهەڵات سازبکرێت.

ئاهەنگەکە لە رێگەی تەکنیکی هۆلۆگرامییەوە دەبێت، کە تەکنیکێکی زانستیی فۆتۆگرافییە، کە وێنەکەی سێ رەهەندی دەبێت و بەهۆی چوار کامێراوە نیشان دەدرێت، وەک ئەوەیە خودی ئوم کەلسوم لەسەر شانۆکە بێت، ئەمەش یەکەمجارە لە سعودیە ئەو تەکنیکە ئەنجامبدرێت.

ئوم کەلسوم بە بەناوبانگترین گۆرانیبێژی رۆژهەڵاتی ناوراست ناسراوە، لە ساڵی ١٨٩٨ لەدایکبووە، لە ساڵی ١٩١٦ دا کۆچیدواییکردووە، بەشداریی چەندین فیلمی کردووە  و چەندان بەرهەمی تۆمارکراوی هەیە.

 

Image result for ‫أم كلثوم‬‎