نانسی عەجرەم وەسیەت دەکات Featured

تشرين1/أكتوير 10, 2018

خانمە ئەستێرەی دیاری لوبنانی نانسی عەجرەم، لە مردن دەترسێت و وەسیەتیش بۆ کچەکانی دەکات.

لە دواین چاوپێکەوتنیدا بۆ پرۆگرامی بەناوبانگی عەرەبی " تخاريف" نانسی عەجرەم باس لەوەدەکات کە هەست بە ئازاری ویژدانی دەکات بەرامبەر کچەکانی، چونکە خۆی بە کەمتەرخەم دەزانێت، بەپێچەوانەوە کەسە نزیکەکانی ئەم هەستەی نانسی بە هەڵە لێکدەدەنەوە.

هاوکات هەر لە پرۆگرامەکەدا دەربارەی مردن دەدوێت و دەڵێت "مردن بۆ هەموو کەسێکە، بەڵام بیردەکەمەوە کاتێک دەمرم کێ من لەدەستدەدات، وەسیەتیش دەکەم بۆ کچەکانم زۆر ئاگاداری یەکتری بن و پشتیوان بن بۆ یەک".

نانسی لەدایکبووی ساڵی 1983یەو خەڵکی لوبنانە و سەر بەخێزانێکی مەسیحیە، لەسەرەتاکانی تەمەنیەوە دەستی بە گۆرانی وتن کردووە و ئێستا یەکێکە لە بەناوبانگترین ئەستێرەکانی عەرەبی، هاوسەرگیری لەگەڵ پزیشکێک کردووە بەناوی فادی هیشام و دایکی دوو کچە بەناوی ئیلا و میلا، ئێستاش دووگیانە.