میرا گۆرانییەک بۆ بەدیعولزەمان دەڵێت Featured

تشرين2/نوفمبر 10, 2018

 

 

گۆرانیبێژ میرا نوێترین کلیپی گۆرانی بڵاوکردەوە کە بۆ کەسایەتی و زانای ئاینیی بەناوبانگی کورد سەعید نوورسی وتووە کە بە بەدیعولزەمان ناسراوە.

گۆرانییەکە کارێکی نوێی ئاوازدانەر هەڵکەوت زاهیرە و ئاوازی گۆرانییەکەی داناوە، تێکستەکەی لەلایەن خۆشناو تیللۆ وە نوسراوە و یڵدان ئۆرگویزەل کاری دابەشکردنی موزیکی بۆ کردووە.

بیرۆکەی سەرەتایی کارەکە لەلایەن رزگار رەزا چوچانییەوە دانراوە، میرا گۆرانییەکەی بە زمانی عەرەبی بۆ سەعید نورسی "بەدیع و زەمان" وتووە، لەلایەن دەرهێنەری بەناوبانگی عەرەب فادی حەداد وەک دەرهێنەر کاری بۆ ڤیدیۆ کلیپەکە کردووە.

سەعید نوورسی یان سەعیدی کوردی، ساڵی ١٨٧٨ لەگوندی نوورس لەدایکبووە. زانایەکی گەورەی ئایینیی، کورد بووە. نوسەری سەرجەم پەیامەکانی نوور و رابەرو دامەزرێنەری کۆمەڵەی نوور بووە. لەسەردەمی دەسەڵاتی دەوڵەتی عوسمانیدا لە تورکیا چەندینجار بەهۆی نوسینەکانییەوە زیندانی کراوە و دوورخراوەتەوە. لەساڵی ١٩٦٠ لە شاری رەحا لە باکوری کوردستان کۆچیدواییکردووە. سەعید نوورسی زیاتر لە ١٣٠ کتێب و نامیلکەی نوسیوە و کتێبەکانی بۆ چەندین زمانی جیهانیی وەرگێڕدراون. شوێنکەوتووەکانی بە کۆمەڵەی نوور ناسراون و "پەیامەکانی نوور" دەخوێننەوە.