ئاریان كەریم من نامەوێت بڵاودەكاتەوە Featured

تشرين2/نوفمبر 10, 2018

هونەرمەند ئاریان كەریم بەمزووانە نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی من نامەوێت بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاودەكاتەوە.

لەوبارەیەوە هونەرمەند ئاریان كەریم  راگەیاندوە: بەرهەمێكی نوێم لەبەردەستە، كە یەك بەرهەمە و دەمەوێت بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاویبكەمەوە.

وتیشی:  ناوی بەرهەمەكە (من نامەوێت)ە، لە وڵاتی سوید لەلایەن شاد میر نامۆ وە كاری دەنگی بۆ كراوە، ئاواز و هۆنراوەی زانا ئەحمەد قادرە.

ئاریان كەریم ئاماژەی بەوەشكرد، بەرهەمەكە بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاودەبێتەوە و بڕیارە لەگەڵ ستافێكی بە توانا لەشاری سلێمانی و هەڵەبجە كاری وێنەگرتنی بۆ بكرێت.

هونەرمەند ئاریان كەریم لە ساڵی 1984 لە هەڵەبجە لە دایك بووە و لە ساڵانی رابردوودا لە بەرنامەی كوردستار كە بەرنامەیەكی هونەری و پێگەیاندنی هونەرمەندان بوو پلەی یەكەمی بەدەستهێنا، بەگۆرانی هەتا دەمرم زیاتر لەناو خەڵكیدا ناسرا.