شاهید کاپور پارەیەکی خەیاڵی بە شوقەیەک دەدات

تموز/يوليو 27, 2018

ئەکتەری دیاری بۆلیود "شاهید کاپور" لە هیندستان، شوقەیەکی نوێ دەکڕێت و پارەیەکی خەیاڵی پێدەدات.



بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی DNA، شاهید کاپور یەکەیەکی نیشتەجێبوونی لە مۆمبای، بە بڕی 8.061 دۆلاری ئەمەریکی کڕیوە، لەپێناو بەخشینی ژیانێکی خۆشتر بۆ هاوسەرەکەی میرا کاپور و منداڵەکەی، بەڵام ئەم رەفتارەی کاردانەوەی جیاوازی لێکەوتەوە، بەشێکیان بە زیادەڕەوی باسی دەکەن.

شاهید لەدایکبووی 1981، سەرەتای کاری هونەری دەگەڕێتەوە بۆ کاری میوزیک و رێکلام، دواتر ڕۆڵی لە فیلمێکی رۆمانسی بۆلیودا بینی و توانی خەڵاتی باشترین ئەکتەر بەدەستبهێنێت، لە 2015 هاوسەرگیری کردووە خاوەنی کچێکە بەناوی میشا.