بەوێنە.. هەواڵ عوسمان و پشتیوان لە تەمەنی لاویدا

تموز/يوليو 27, 2018

خانمە ئەکتەری کوردستان هەواڵ عوسمان، وێنەیەکی تەمەنی لاوی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکردەوە، کە تێیدا لەگەڵ پشتیوان نوری هاوسەری دەردەکەوێت لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان کاتێک پێکەوە خوێندکاربوون، هاوکات لەگەڵ دانانی وێنەکە دەڵێت "خۆزگەم بەو ساتانە".



نزیکەی شەش مانگە پشتیوان نوری بەدەوی ناسراو بە رزگاری گەردەلول، کۆچی دوایی کردووە، کە هەمیشە پێکەوە لەگەڵ هاوسەرەکەی هەواڵ عوسمان کاری هونەری و رۆژانەیان دەکرد، لە ئێستاشدا ناوبراو بەردەوام لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان وێنە پڕ لە یادگاریەکانیان بڵاودەکاتەوە.

هەواڵ عوسمان لەساڵی 1977 لەدایکبووە، خوشکی هونەرمەند بەیان عوسمانە، کە ناسراوە بە وەنەوشە، بەشی شانۆی لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان تەواوکردووە، ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ پشتیوانی نوری بەدەوی پێکهێناوە خاوەنی دوو کچە.

رێکەوتی 16ی کانونی دووەمی 2018 پشتیوان نوری بەدەوی لە تەمەنی 41 ساڵیدا بە جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد.