لە لوبنان خەڵاتی باشترین دەرهێنەر بەخشرایە کوردێک

تموز/يوليو 27, 2018

فیلمی "زارا" کە لەلایەن ساوات غالیبەوە دەرهێنراوە، لە لوبنان خەڵاتی باشترین دەرهێنەری پێبەخشرا.



لە رۆژانی رابردوودا فستیڤاڵی لایفی فیلمی سەربەخۆیی لوبنان لە بەیروت بەڕێوەچوو، کە تێیدا چەندین فیلمی تایبەت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نمایشکرا، یەکێک لەو کورتە فیلمانەی توانی دوای سێ قۆناغ بگاتە فایناڵ فیلمی کوردی "زارا" بوو، کە لەلایەن "ساوات غالیبەوە" دەرهێنراوە.

فیلمی "زارا" باس لە ژیانی کیژێکی بچکۆلەی ئاوەرەدەکات، کە لەدەستی چەکدارانی داعش هەڵهاتووە.

فستیڤاڵی لایفی فیلمی سەربەخۆیی لوبنان، لە ئێستادا تەنها وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێیدا بەشداری دەکەن، بەڵام ئامانجیان ئەوەیە ببێتە جیهانی و لوبنان بکەنە سەنتەرێک بۆ دەرهێنەران و فیلم سازان، هاوکات بە کەلتورکردنی فیلمی سەربەخۆ فراوان بکەن.

 

 

 

دوواین تویت

دەزگای میدیایی کوردسات و ناوەندی غەزەلنووس ئێوارە کۆنسێرتێک بۆ غەزەل مستەفا ڕێکدەخەن #غەزەل_مستەفا https://t.co/7XAthMITR2
From Google
shahrazad 1 -2 | درامای شەهرەزاد بەشی یەک: https://t.co/3zfZCmlS8X via @YouTube
From Google
shahrazad 1 -1 | درامای شەهرەزاد بەشی یەک: https://t.co/2eqgRw4jp5 via @YouTube
Follow Kurdsat on Twitter