ئەلیسا بەختەوەرە

تموز/يوليو 27, 2018

خانمە هونەرمەند ئەلیسا دوای بڵاوکردنەوەی ئەلبومەکەی، دڵخۆشە بە کاردانەوەی هەوادارانی.



لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تویتەر، ئەلیسا لە تویتێکدا رایگەیاند "بەختەوەربووم بە کاردانەوەی ئێوە بۆ ئەلبومە نوێیەکەم، من دڵخۆشم بە پەیام و نامەکانتان، رێنمایشتان دەکەم کاتێکی تەواو تەرخان بکەن بۆ گوێگرتن لە ئەلبومە نوێیەکەم و باشترین دیاریبکەن".

ئەلیسا زەکەریا خوری، لەدایکبووی ساڵی 1971، خەڵکی لوبنانە و دایکی خەڵکی سوریایە، هاوکات بەهۆی دەنگە خۆشەکەی و گۆرانیەکانیەوە نازناوی "شاژنی هەستەکانی" پێدراوە.