بڵند عەبدوڵا بەمزووانە دەگەڕێتەوە Featured

كانون1/ديسمبر 08, 2018

هونەرمەندی گۆرانیبێژی دیاری کوردستان بڵند عەبدوڵا، پەیامێکی خۆش بە هەوادارانی دەدات و بەمزووانە دەگەڕێتەوە ناو کاری هونەری.

ماوەیەکی زۆرە بڵند عەبدوڵا هیچ کارێکی هونەری نوێی نییە و دەرناکەوێت، بەڵام ئەمڕۆ لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە ئینستاگرام رایگەیاند "سەربەرزم پێتان کە وێڕای بێدەنگیم لە هونەردا هەربەردەوام بوون لەگەڵمدا، بەڵام دڵنیابن ئەو بێدەنگیە زۆر کاتیە، بەمزووانە".

بڵند عەبدوڵا لەساڵی 1987 لەدایکبووە و خەڵکی شاری هەولێرە، ساڵانێکی زۆرە کاری هونەری دەکات و خاوەنی چەندین ئەلبوم و ڤیدیۆ کلیپە بەناوبانگترینیان گۆرانی "پێمەکەنە"یە.