زیانی زۆر خواردنی گێلاس Featured

كانون1/ديسمبر 27, 2018
گێلاس لەمیوە بەتامەکانە کەچەندین سودی تەندروستی ھەیە بۆ مرۆڤ بەھۆی بونی ڤیتامین و ریشاڵ و دژە ئۆکسانەوە کەمرۆڤ دەپارێزێت لەنەخۆشیەکان و دەتوانێ چەوری لابدات و ھۆرمۆنی میلاتۆنین زیاد دەکات کەھاوکارە لەخەوتن و ھێوربونەوە و چارەسەری ماندوێتی سەرباری زیانە تەندروستییەکانی، لێرەدا وێبسایتی Livestrong بەم جۆرە زیانەکانی خستۆتەروو: 
١. ریشاڵی زۆرە و ھەر کوپێک ٣ گرامی ریشاڵە و توشی غازاتت دەکات لەریخۆڵە و وروژانی سک و ئاوسانی. 
٢. کەمی مادە خۆراکییەکان ھەرچەندە دەوڵەمەندە بەکاربۆھیدرات و ڤیتامین سی و پۆتاسیۆم ، بەڵام ھێندەش مادەی خۆراکی گرنگی تێدا نیە کەلەشی پێویستیەتی.
٣. کاریگەری ھەستیاریی ھەیە بۆ مرۆڤ و توشی ھەستیاری رەبوو و بەرگری دەکات سەرباری تەنگەنەفەسی و ھەستیاریی بۆ پێست. 
٤. ئەگەر ھەستیارییت نیە لەبەرامبەر گێلاسدا بۆیە دەتوانیت بیخەیتە نێو پێکھاتەی سستمی خۆراکییتەوە.