خواردنی قالۆنچە بۆ لەش بەسوودە Featured

آب/أغسطس 04, 2018
میدیاکانی بریتانیا دەرەنجامێکی سەیری توێژینەوەیەکی ئەمریکیان خستۆتەروو کەباس لەوە دەکات خواردنی قالۆنچە ھاوکارە لەپشتیوانی گەشەی بەکتریای بەسودی گەدە و ھەوکردنی لەشیش کەم دەکاتەوە، بەڵام نابێ زۆر بخورێت.
لەئەوروپا و ئەمریکا خواردنی قالۆنچە و مێرووەکان وەک سەرچاوەیەکی گرنگی خۆراکی دادەنرێت و بەسەرچاوەیەکی پرۆتینی گرنگ و ھاورێی ژینگە دادەنرێت بەبەراورد بەسامانی ئاژەڵی ئاسایی و زیاتر لە٢ ملیار کەس لەجیھاندا ئەم مێرووە بەکاردەھێنن ھاوکات سەرچاوەیەکی باشی پرۆتین و ڤیتامین و کانزاکان و سەرچاوەی چەورییە تەندروستەکانە.
لەوبارەیەوە ڤالێری ستۆل رایگەیاندوە لەتەمەنی دوو ساڵیدا یەکەم مێرووم خوارد ئێستاش من دکتۆرم لەپەیمانگەی ویسکۆنسن مادیسۆن بۆ توێژینەوەکانی ژینگە لەزانکۆی ویسکۆنسنی ئەمریکی، بۆم دەرکەوت لەدوای توێژینەوەکە کەخواردنی قالۆنچە و مێرووەکان زۆر بەسوودە بۆ مرۆڤ بەوپێیەی بەکتریای بەسوود بۆ مرۆڤایەتی زیاد دەکات.