نیشانەکانی کەمی پۆتاسیۆم لەلەشدا Featured

كانون2/يناير 06, 2019
پۆتاسیۆم کانزایەکی گرنگی لەشە و ٩٨%ی لەنێو خانەکاندایە، دەکرێ گۆرانکاریی سادە لەئاستی پۆتاسیۆمی نێو خانە کاریگەری بەھێزی ھەبێ لەسەر تەندروستی دڵ و ماسولکە و دەمارەکان. 
بەپێی زانیارییەکانی وێبسایتی پزیشکی ئەمریکی E Medicine پۆتاسیۆم گرنگە بۆ پاراستنی چەندین ئەرکی جەستەیی وەک: 
١. ماسولکەکان پێویستیان بەپۆتاسیۆمە 
٢. ماسولکەی دڵ پێویستی بەپۆتاسیۆمە بۆ رێکخستنی فشاری بەرزی خوێن
٣. گورچیلە ئەندامێکی سەرەکییە کەھاوسەنگی پۆتاسیۆم رادەگرێت لەرێی لابردنی پۆتاسیۆمی زیادە لەرێی میزکردنەوە. 
٤. کاتێ ئاستی پۆتاسیۆم نزم بێت (پۆتاسیۆم لەخوێندا کەم بێت) لاواز دەبیت چونکە پرۆسەکانی خانە دادەبەزێت.
٥. ھەر لە پێنج کەس یەک کەسیان لەنەخۆشخانەکانی ئەمریکا ئاستی پۆتاسیۆمیان کەمە و ئەمەش گرفتی خواردن دروست دەکات وەک لەدەستدانی حەزی خۆراک و نەخۆشی، ئەمەش گرنگە بۆ توشبوانی ئەیدز و ئالودەبوانی کحول و ئەوانەی نەشتەرگەریی قەڵەوییان بۆ کراوە. 

ھۆکارەکانی دابەزینی پۆتاسیۆم: 
چەندین ھۆکاری ھەیە لەوانە حەبی میزپێکردن و سکچون لەگرنگترین ھۆکارەکانییەتی.
نەخۆشی و دەرمان ئاستی پۆتاسیۆم دادەبەزێنێت، ژنان و ھاوڵاتییە ئەمریکییە بەرەگەز ئەفریقیەکان زیاتر توشی ئەم گرفتە دەبنەوە. 

ھۆکارەکانی تریش: 
١. گرفتی گورچیلە و ترشی ئەنبوبی. 
٢. کەمی مەگنیسیۆم 
٣. شێرپەنجەی خوێن 
٤. پەتای کۆشینگ (گرفتی رژێنەکان)
٥. لەدەستدانی پۆتاسیۆم لەرێی گەدە و ریخۆڵەوە 
٦. رشانەوە 
٧. سکچون 
٨. بەکارھێنانی نەرمکەر بەشێوەیەکی زۆر 
٩. کاریگەری دەرمان 
١٠. میز زۆر پێکەر

نیشانەکانی کەمی پۆتاسیۆم : 
١. لاوازی
٢. ماندوێتی
٣. ھەوکردنی قۆڵ و ران 
٤. نەتوانینی جوڵانی قاچەکان و قۆڵ 
٥. سڕبوون  
٦. سەرگێژخواردن و رشانەوە 
٧. ھەوکردنی سک و ئاوسانی 
٨. قەبزی 
٩. ھەستکردن بەتینوێتی زۆر و میزکردنی زۆر
١٠. سەرگێژخواردن بەھۆی دابەزینی فشاری خوێنەوە