پەڵە و ئاسەواری زیبکە بەم گیراوەیە لابدە Featured

كانون2/يناير 07, 2019
گیراوەیەکی کاریگەر کەپێکھاتەکانی سروشتین و بە"گیراوە سەوزەکە" ناسراوە و دەوڵەمەندە بەڤیتامینەکانی ئەی و سی و ئی سەرباری کالیسیۆم و مەگنیسیۆم و ئاسن ، چەندین سود دەگەیەنێت بەپێست و ئاسەواری زیبکە و پەڵە بەدەم و چاوەوە ناھێڵێت.
پێکھاتەکانی: 
٢ گەڵای کەرەوز 
١ کەوچک سۆدە 
٢ کەوچک ھەنگوین 
٣٠٠ مل ئاو 
سەرەتا گەڵای کەرەوزەکە بشۆرەوە و لەتی بکە و بیخە کتریەکەوە 
ئاوەکە بخە کتریەکە و گەرمی بکە لەسەر ئاگرێکی کز 
تا ٦٠ دەقیقە بیکوڵێنە تا خەست دەبێتەوە و بەشە رەقەکانی دەربھێنە (تۆپەڵەکان)
کەسارد بۆوە ٢ کەوچک ھەنگووینی تێ بکە و ١ کەوچک سۆدە و جوان تێکی وەربدە 
گیراوەکە بخەرە شلەیەکەوە و بیخە سەلاجەوە 
بەر لەوە بخەویت ئەم گیراوەیە بدە لەدەم و چاوت بەپارچەیەک لۆکە و شەو تا بەیانی با پێوەی بێت و پاشان بیشۆ بەئاوی گەرم. ئەم تێکەڵەیە بە٣ رۆژ بەکارھێنان ئاسەواری پەڵەی پێوە ناھێڵێت. 
بۆ ئەوانەی گرفتی ھەستیاریی پێستیان ھەیە ھەوڵ بدەن بەر لەبەکارھێنانی راوێژ بەپزیشکی پسپۆڕی پێست بکەن.