لەگرتەیەکی ڤیدیۆییدا شێوازێکی نوێی دابەزاندنی کێش دەخەینەروو کەبریتیە لەپشتێنەیەک کەلەو شوێنە دەبەسترێت کەدەتەوێ کێشی دابەزێنیت.
پێکھاتەکانی:
زەردێنەی ١ ھێلکە، نیو کوپ ھەنگوین، کەمێک زەیتی لیمۆ، نایلۆنی خواردن.
زەردێنەی ھێلکە پێست ھێوردەکاتەوە و چرچبونی ناھێڵێت ، زەیتی لیمۆ تایبەتمەندیی دژە بەکتریای ھەیە و ھاندەری سوڕی خوێنە و رێگرە لەکەلچەکەبونی شانە چەورییەکان، ھەنگوین خۆراک دەداتە پێست.
ئەم پێکھاتانە تێکەڵ بکە تا تێکەڵەیەکی ھاوسەنگت دەست بکەوێت، ئەم تێکەڵەیە بدە لەسەر دەستەکانت بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی ھەستیاریت نیە لەبەرامبەر ھیچ کامیان.