ماددەیەک کۆتایی بە نیشانەکانی پیری دەهێنێت Featured

آب/أغسطس 13, 2018

بەپێی نوێترین توێژینەوەی زانستی کە زانکۆی "ئیکستەر" لە بەریتانیا ئەنجامیداوە، ئەو خانانەنی بەرپرسن لە تێکچوونی جەستە و چوونە تەمەنەوە لە داهاتوودا لە ڕێگەی ماددەیەکەوە کۆنترۆڵی ئەو خانانە دەکرێت.

زانایان لە ئێستادا توێژینەوەیان لەسەر ئاژەڵ کردووە، بۆیان دەرکەوتووە ئەو خانانەی بەرپرسن لە دەرکەوتنی نیشانەکانی پیری و تێکچوونی توانای ماسولکە و بەشەکانی تری جەستە، دەتوانرێت ئەو خانانە چالاک بکرێت و ڕێگری لەو لەناوچوونە بگیرێت.

زانایان لە لێکۆڵینەوەکەدا بۆ ڕێگریکردن لە دەرکەوتنی نیشانەکانی پیری لە ئاژەڵدا هەستان بە بەکارهێنانی ماددەیەکی کیمیایی کە لە هایدرۆجینی سلۆفیدی کیمیایی پێکدێت، کە خانە لە ناوچووەکان چالاک دەکاتەوە، بەڵام ئەم ماددەیە ژەهراوییە، هەربۆیە زانایان تاوەکو ئێستاش سەرقاڵن بە دۆزینەوەی ڕێگەیەک کە تەندروستبێت و زیانی نەبێت.

نیشانەکانی پیری لە مرۆڤدا لەگەڵ چوونە تەمەنەوە دەردەکەون و هۆکارن بۆ بوونی چەندین نەخۆشی ترسناک و درێژخایەن وەکو شەکرە و بەرزە پەستانی خوێن.