توشبوانی شەکرە خۆتان لەم ١٠ نەریتە ھەڵەیە بەدووربگرن Featured

أيار 05, 2019
دابەزینی ئاستی شەکر لەکاتی رۆژانی رەمەزاندا و ئاوسان و قورس بون و تەمەڵی دوای بەربانگ یەکێکن لەدیارترین سکاڵاکانی سەر زاری رۆژوەوانان بەتایبەت توشبوانی شەکرە لەدەرەنجامی گرتنەبەری سستمی خۆراکی ھەڵە. 
لەوبارەیەوە دکتۆر ئوسامە حەمدی بەرێوەبەری بەرنامەی شەکر لەناوەندی جوزلین و بەرێوەبەری بەشی قەڵەویی و شەکرە لەنەخۆشخانەکانی زانکۆی ھارڤارد لەئەمریکا، ١٠ نەریتی خۆراکی ھەڵەی خستۆتەروو کەنابێ توشبوانی نەخۆشی شەکرە پەیڕەویی بکەن لەو مانگە پیرۆزەدا: 
١. خواردنی خۆراکێکی زۆر لەبەربانگ و نابێ لە ١٥٠٠ کالۆری زیاتربێت. 
٢. زۆر خواردنی نیشاستەبابەتییەکان لەبەربانگ و پارشێودا وەک نان و برنج و پەتاتە و مەعکەرۆنیدا. 
٣. خواردنی شیرینی دەوڵەمەند بەشەکر لەدوای بەربانگ وەک کونافە و پاقلاوە 
٤. خواردنی چەندین ژەمی سوک لەنێوانی بەربانگ و پارشێودا
٥. خواردن بەخێرایی 
٦. خواردنی نانی پارشێو بەزووویی ئەمەش دەبێتە ھۆی دابەزینی رێژەی شەکر لەخوێندا لەماوەی نێوانی عەسر و مەغریبدا. 
٧. زۆر خواردنی نیشاستەی سادە بەتایبەت شەکر و خۆراکە دروستکراوەکان لەئاردی سپی و شەکر وەک لەگیراوە و شەربەتە شیرینەکاندا .
٨. سورکردنەوەی خواردن لەزەیت و رۆنی دەستکرد کەمەترسیدارترینە لەسەر دڵ و بەچەند گرامێک توشی جەڵتەی دڵ و مێشکت دەکات. 
٩. زۆر خواردنەوەی گیراوەکانی کافایین وەک چا و قاوە و کۆکاکۆلا . 
١٠. وازھێنان لەئاو خواردنەوە و جێگرتنەوەی بەشەربەت و گیراوە غازییەکان.