باشترین پاکەرەوەی پێستی چەور Featured

حزيران/يونيو 09, 2019
پێستی چەور لەو جۆرانەیە کەلەوەرزی ھاویندا توشی گرفت دەبێتەوە لەگەڵ بەرزبونەوەی پلەکانی گەرمادا کەدەردراوە چەورییەکان زیاد دەبن و دەبێتە ھۆی دەرکەوتنی زۆرێک گرفت و پەڵەی سەر رەش، باشترین چارەسەر بەکارھێنانی پاکەرەوەی گونجاوە لەپێکھاتەی سروشتی کەوێبسایتی girlsinsights ئاشکرایکردووە.
زەیتی زەیتون و ئاوی لیمۆ بەکاربھێنە: کەسەرچاوەیەکی سروشتی دژە میکرۆبە و ئەو بەکتریایە لەناودەبات کەزیبکەی لاوێتی دروست دەکات و ئاوی لیمۆ دەردراوی زەیت کەمتر دەکاتەوە. 
کەرەی شیا و شێدارکەری زەیتی جۆجۆبا: 
چارەکە کوپێک کەرەی شیا 
یەک لەسەر ھەشتی کوپێک زەیتی جۆجۆبا 
سەرەتا کەرەکە بتوێنەرەوە لەحەمامی ھەڵم 
کاتێ بووە شلەمەنی زەیتی جۆجۆبای تێ بکە و 
جوان تێکەڵی بکە و بیخە سەلاجەوە و رۆژانە ٢ جار بەکاری بھێنە لەرۆژێکدا.