چارەسەری پیربوون لەم دوو میوەیەدایە Featured

حزيران/يونيو 19, 2019
زانایان دەڵێن ھەنگاوێک چونەتە پێشەوە لەدۆزینەوەی چارەسەری پیربوون و دواخستنیدا دوای ئەوەی تاقیکردنەوەکان دەریخست کەنھێنی گەنجێتی لەنێو ھەنار و توت بێری دایە. 
توێژینەوەکە دەریخستوە کەدوو پێکھاتە لەم دو میوەیەدایە بۆتە ھۆی زیادبونی تەمەنی کرم و مشکەکان ئەمەش پێچەوانەی پرۆسەی لەدەستدانی بەھێزیی ماسولکەکانە لەگەڵ بەساڵاچووندا.
لەوبارەیەوە پرۆفیسۆر "یۆھان ئۆیرکس" لەکۆلێژی ئیکۆل پۆلی تەکنیکی لەلوزان لەسویسرا رایگەیاندووە نازانرێ چۆن دەکرێ ئەم پێکھاتەیە کەبە UE ناسراوە کاریگەری لەسەر تەندروستی مرۆڤ دەبێت.
ئەمەش پێکھاتەیەکی سروشتیە لەو رووەکانەی دەرکەوتوە کەزامنی پشتیوانی و تەندروستی ماسولکەکان دەکات لەئاژەڵا،دا، و دەرکەوتوە ئەم پێکھاتەیە ھیچ کاریگەرییەکی لاوەکی نیە لەسەر مرۆڤ.
بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەی "سکوتس مان" توێژەران دەڵێن بەدەستھێنانی ٥٠٠ بۆ ١٠٠٠ میلی گرام لەم مادەیە کەدروست دەبێ لەدەرەنجامی خواردنی ھەنار وتوت بێری ھاندەری زۆرێک خانەی دەمارییە بەھەمان شێوەی بنیاتی ماسولکەکان لەرێی راھێنانی وەرزشییەوە.