مەترسیەک لەگەڵای کاھوو بەدیکرا Featured

حزيران/يونيو 27, 2019
توێژەرانی زانکۆی باشوری کالیفۆرنیا ھۆشداری دەدەن لەسەوزە گەڵادارەکان وەک کاھوو کەئەگەری ئەوەی ھەیە بتوانێ بەکتریای مەترسیدار بگوێزێتەوە کەدژی ئەنتی بایۆتیکەکانە. 
ھەموکات گەلای کاھوو جێی گرنگی شارەزایان بووە چونکە پێچانەوە و چەمانەوەی گەڵاکان وایکردوە لەپاڵ چرچ و لۆچیەکەیدا کەنەتوانیت بەباشی بیشۆیت و زۆربەی کاتیش گەڵاکان بەکاڵی دەخورێت مانای وایە بەکتریاشی تێدابێت نامرێت چونکە گەرم ناکرێت. 
ئەمەش یەکێکە لەگەورەترین مەترسیەکان بۆ سەر تەندروستی مرۆڤایەتی. 
لەتوێژینەوەکەدا ئاماژە بەچەند بازدانێکی بەکتریای E-Coli کراوە لەسەر گەڵای کاھوو کەدەرکەوتوە لەسەر ریخۆڵە جێگیر بووە و ھەرچەندە ئەنتی بایۆتیکیش ھەبووە. 
توێژینەوەی پێشووتر دەریخستوە کەبەکتریاکە لەرێی خۆڵەوە پێی دەگات و یەکسەر توشی پەتا ناکات بەڵام کەڵەکەبونی لەلەشدا دەبێتە نەخۆشییەک کەچارەسەری سەختە.