ژەمی بەیانی بیخۆیت چەوری ورگت نامێنێت

تموز/يوليو 01, 2019
ئەگەر بێزاربویت لەدەرکەوتنی گرفتی چەوری ورگ و نازانیت چۆن خۆتی لێ رزگاربکەیت ئەوا بزانە ئەم پێکھاتە خۆراکییە کەدەبێ لەژەمی بەیانیاندا بیخۆیت باشترینە بۆ بەدەستھێنانی خەونەکەت بەوپێیەی ژەمێکی تەندروستە و خۆراکییەو کانزا و ڤیتامینی تێدایە کەلەش پێویستیەتی. ئەمەش گەدە پاک دەکاتەوە و چەوری وورگ دەتوێنێتەوە. 

پێکھاتەکانی: 
٥ بۆ ٧ دەنک ھەڵوژەی ووشککراو 
کوپێک ماستی کەم چەوریی 
١ کەوچکی گەورە تۆوی کەتان 
٢ کەوچکی گەورە شۆفان 
١ کەوچکی بچوک کاکاو 

پێکھاتەکە شەو تێکەڵ بکە و بۆ رۆژی دوایی لەبەیانییەکەیدا بیخۆ. 
ھەڵوژەکە بخەرە ١٠٠ مل ئاوی کوڵاو تا ١٠ بۆ ١٥ دەقیقە  
قاپێک بھێنە و تۆوی کەتان و کاکاو و شۆفان. 
ماستی تێکەڵ بکە و بیدە لەخەڵاتە و پێکھاتەکان تێکەڵ بکە پێکەوە 
بەم جۆرە ئامادە دەبێت بۆ بەیانی. 
تێکەڵەکە وەک ژەمی نانی بەیانی بخۆ و دوای ماوەیەک ھەست دەکەیت کەکێش و پێست و قژ و نینۆکت گۆرانکاری بەسەردا ھاتووە.
یەکەم رۆژ ھەستێکی سەیرت دەبێ لەگەدەدا و ئەمەش شتێکی ئاساییە چونکە تێکەڵەکە گەدەت پاک دەکاتەوە.