ئەم وەرزشە چەوری دڵ دەسوتێنێت Featured

تموز/يوليو 08, 2019
توێژینەوەیەکی نوێ گەیشتۆتە ئەو دەرەنجامەی ئەو کەسانەی قەڵەون و راھێنانی چڕیان کردووە توانیویانە چەوری دڵ یان دابەزێنن کەئەمەشە پەیوەندیدارە بەنەخۆشیەکانی دڵ و خوێنبەرەکانەوە. 
توێژەران دەڵێن جۆرێکی دیاریکراوی چەوری دڵ ھەیە، سەرباری ریشاڵی چەوری، دادەبەزێت لەو کەسانەی کەوەرزشی بەرزکردنەوەی قورسایی دەکەن نەک ئەوانەی فێربون توانای بەرگەگرتنیان زیاد بکەن لەرێی راھێنانی ھەواییەوە. 
ھەرکام لەم جۆرە راھێنانە دەبێتە ھۆی کەمبونەوەی جۆری دووەمی چەوری دڵ، کەشانەیەکی چەوری یە و پەیوەندیدارە بەنەخۆشیەکانی دڵ و خوێنبەرەکان. 
دکتۆرە ریجیت ھۆجارد کریستنسن کەسەرپەرشتی تیمی توێژینەوەکەی کرد و خۆی توێژەرێکی ناوەندی توێژینەوەکانی ھەوکردنە لەنەخۆشخانەی کۆپنھاگن وتی توشی سەرسورمان بوین بەم دەرەنجامە، کەوەرزشی بەرزکردنەوەی قورسایی بەسوودە بۆ توانەوە و نەھێشتنی چەوری دڵ.